هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
- هەواڵ
- 16 تشرینی یەکەم

پشتیوانانی یانەی زاخۆ لەکاتی یاری یانەکەیان
ئاڤا نیوز
هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ، بەحرەین ئامادە نییە ڤیزا بە هاندەرانی یانە سوورپۆشەكەی پردی دەلال بدات بۆ ئەوەی هاوسەفەری یانەكەیان بن لە یاریی زاخۆ بەرامبەر یانەی سترەی بەحرەینی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو.
گرفتەكە چییە: بەحرەین سێ مەرج و بیانووی قوورسی بۆ پێدانی ڤیزا بە هاندەرانی یانەی زاخۆ داناوە، كە هەبوونی ئەو مەرجانە تا ڕاددەیەك مەحاڵە، ئەوانیش؛ پاسپۆرتی ئەو كەسەی داوای ڤیزا دەكات، پێویستە لانیكەم ڤیزای وڵاتانی ئیماڕات و شنگنی لەسەر بێت، جنسیەی توركی هەبێت یاخود مافی مانەوەی وڵاتی توركیای هەبێت و لەڕێگەی هەژماری بانكیی خۆی داوای ڤیزا بكات و بڕی 26 دۆلاریش لە بەڵانسی نێو كارتی بانكەكەی دەگێڕدرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: هشیار شاباز، سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، نیگەرانین لەوەی بەهۆی ئەو ڕێوشوێنە تووندەی وڵاتی بەحرەین، هاندەرانمان لەو گەشتە بێبەش دەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە ئیدارییەكانی دیكەمان ئاگادار كردووەتەوە، هاوكاریمان بكەن لەپێناو خزمەتكردنی هاندەرانی یانەكەمان. هاوكات قسەش لەگەڵ باڵیۆزخانەی بەحرەین كراوە و داوایان لێكراوە كارئاسانیی بكەن.
سكرتێری یانەی زاخۆ وتیشی، ماوەی 10 ڕۆژە داواكاریی خۆمان گەیاندووەتە یەكێتی تۆپی پێی بەحرەین بەوەی كە ڕێگە بە هاندەرانمان بدات هاوسەفەرمان بن، كەچی یەكێتییەكە لەكاتێكی درەنگ وەڵامی داینەوە و لەو مەرجە قورسانە ئاگاداریكردینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 426 كەس لەڕێگەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی زاخۆ و سەدانی دیكەش بە سەربەخۆ لەڕێگەی كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار، پاسپۆرتی خۆیان ڕادەستكردووە بۆ ئەوەی ڤیزای بەحرەین وەربگرن و بۆ یارییەكەی ڕۆژی 22ـی ئەم مانگە پشتیوانیی یانەكەیان بكەن.
لەلایەكی دیكەوە: وڵات، سەرۆكی كۆمەڵەی پشتیوانین یانەی زاخۆ بە ئاڤای وت، "هەستێكی زۆر ناخۆشە، ناومان نووسیوە و ڤیزامان نەگەڕاوەتەوە، بۆیە داوای پشتیوانی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین."
وتیشی، بۆ یاریزانەكانمان ناخۆشە، كە پشتیوانی جەماوەریان لەگەڵدا نەبێت. ئیدارەی یانەكە و یاریزانەكانیش گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی كە جەماوەری یانەی زاخۆ، یاریزانی ژمارە یەكی یانەكەن نەك یاریزانی ژمارە دوانزە.
باكگراوند: یانەی زاخۆ وەك تاكە نوێنەری عێراق لە خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو بەشدارە كە دووەم ساڵە ئەنجامدەدرێت؛ زاخۆ لە گرووپەكەی، ڕكابەری یانەكانی عەینی ئیماڕاتی، سترەی بەحرەینی و قادسیەی كوەیتی دەكات. ڕۆژی 22ـی ئەم مانگە ڕووبەڕووی یانەی سترەی بەحرەینی دەبێتە و تیمەكە لە ڕۆژی 19ـی مانگ گەشت دەكات. جێی بەبیرهێنانەوەیە، یانەی دهۆك پارساڵ بووە پاڵەوانی كۆپی یەكەمی پاڵەوانیەتییەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






