
وێنەی بەشار ئەسەد لە ماڵی سووریا کەوتووەتە خوارەوە و شووشەکەی شکاوە
ئاڤا نیوز
یەکەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای لازقییەی سووریا، نومیر بەدیع ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریان دەستگیر دەکەن و پرۆسەی دەستگیرکردنەکەشی ئاشکرا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دەسەڵاتدارانی سووریا، لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە، دەستیان بە هەڵمەتی دەستگیرکردنی پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد بە دیاریکراوی لە لازقییە و تەرتووس کردووە. تا ئێستاش چەندین کەسیان دەستگیرکردوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی سووریا "یەکە تایبەتمەندەکان بە هاوکاریی لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە لازقییە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی جۆرییان ئەنجامدا کە بووە هۆی دەستگیرکردنی نومیر بەدیع ئەسەد".
لەلایەکی دیکەوە: تەلەڤیزیۆنی سووریا، ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی نومیر ئەسەد دوای هێرشێکی چەکداری هات کە ناوبراو لەگەڵ چەتەیەکدا ئەنجامیان دابوو بۆ سەر وێستگەیەکی سووتەمەنی لە شاری لازقیە، کە بووە هۆی کوشتنی خاوەنی وێستگەکە.
شێوازی جێبەجێکردن: پاڵپشت بەگوتەی چەند سەرچاوەیەک، تەلەڤزیۆنی سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕێگەی درۆنی چاودێرییەوە، چاودێری جووڵەی گرووپە چەکدارەکانی کردووە کاتێک هەوڵیان داوە بەناو دارستانەکانی لازقییەدا ڕابکەن.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان ڕوونیان کردەوە کە درۆنەکان ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان بینی لە دیاریکردنی شوێنی نومیر ئەسەد لە کاتی هەوڵدان بۆ خۆحەشاردان لە دارستانەکاندا، پێش ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پرۆسەیەکی ورد ئەنجام بدەن و دەستگیری بکەن لەگەڵ چەند یاوەرێکی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، دەزگای هەواڵگری گشتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان وەسیم ئەسەد، ئامۆزای سەرۆکی پێشووی سووریا، لە میانی پرۆسەیەکی ئەمنیی ورددا دەستگیر کرد.
ئەمەش بزانە: نومەیر بەدیع ئەسەد، لە ساڵی 1982 لە شاری قەردەحەی سەر بە لازقییە لەدایکبووە. ناوبراو پێشتر لە ناوچەکەدا بە "پیاوی مافیا" ناسرابوو و لە چەندین دۆسیەی تاوانکاریی وەک ڕفاندن، دزی، دەستدرێژی سێکسی و پێکهێنانی چەتەی چەکدار تۆمەتبار کرابوو. پێشتر دوو جار سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرابوو هاوکات سێ بڕیاری زیندانی هەتاهەتاییشی هەبوو، بەڵام لە ساڵانی نەوەدەکاندا ئازاد کرا.
باکگراوند: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە لە حکومڕانی بنەماڵەی ئەسەد و 13 ساڵ بەسەر خۆپێشاندانەکانی سووریادا، لە کۆتایی ساڵی 2024 ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، دیمەشقی پایتەختی کۆنترۆڵ کرد و بەشار ئەسەد سەرۆکی وڵاتەکە بەرەو ڕووسیا هەڵهات
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






