ئاڤا نیوز
دوو گرێبەستە گەورەکەی بوای نەوت و غاز کە بە بەهای 110 ملیار دۆلار بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆکراوە، لە قوناغی یەکەمدا سەدان ملیۆن دۆلار خەرج دەکەن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وێنە گەورەکە: لە مانگی پێنجی ئەمساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ئەمریکا سەرپەرشتی واژۆکردنی دوو گرێبەستی غازی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی کرد بە ناوەکانی وێسترن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی، دوای پێنج مانگ لەو بەروارە ئێستا دەست بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستەکان کراوە.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس لە لە ناوچەی گەرمیان، لە کێڵگەی هاوبەشی تۆپخانە - کوردمیر کار دەکات کە کێڵگەکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز، مەزەندە دەکرێت پێنج ترلیۆن مەتر چوارگۆشە گاز و زیاتر لە 900 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی تێدا بێت، بەهای گرێبەستە 70 ملیار دۆلارە.
- گرێبەستی دووەم لەگەڵ کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینێرجییە لە کێڵگەی گازی میران لە بازیان، ئەم کێڵگەیە هەشت ترلیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی تێدایە و بەهای گرێبەستەکە 40 ملیار دۆلارە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی چەند مانگێکە دوو کۆمپانیاکە خەریکی پلاندانان و ئامادەکارین، سەرەتای ساڵی داهاتوو 2026 دەست بە کارکردن دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: د.کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی کوردستان بەوەکالەت بە ئاڤای ڕاگەیاند: قەرارە دوو کۆمپانیاکە لە کاتێکی نزیکدا دەست بە کارکردن بکەن، گرێبەستەکان هیچ گرفتێک و کێشەیەکی یاسایی نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیا ئەمریکییەکان سەرەتا کار لە بنیاتنانی ژێرخان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن بە دوو جۆر:
یەکەم: پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سەرەکی بە خەڵک، وەکو دروستکردنی ڕێگا و قیرتاوکردن، پڕۆژەی ئاو، بنکەی تەندرووستی، قوتابخانە، مزگەوت و چەندین خزمەتگوزاری تر، بەپێی مەنتیقەکە پێویستی بە چییە؛
دواتر کار لەسەر بنیاتنانی ژێرخانی کێڵگەکان دەکەن، کەمپ دروست دەکەن بە هەموو خزمەتگوزارییەکانەوە.
لەوبارەیەوە یەکێک لە کۆمپانیاکان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە گرێبەستەکاندا چەند خاڵێکی تایبەتە بە بەرەوپێشبردنی ئەو ناوچانە و سوودمەندبوونی خەڵک بەمشێوەیە؛-
- سەرجەم گرێبەستە لاوەکییەکان بە خەڵکی ناوچەکە دەدرێن، واتا گرێبەستی نێوان کۆمپانیای سەرکار و بەڵێندەرەکان، بۆنموونە دروستکردنی کەمپ و خۆشکردنی شوێنی بیرەکان و، گواستنەوەی کارمەندان و چێشتخانە و سکیوریتی و ئەمانە هەموویان بە خەڵکی ناوچەکە دەسپێردرێن و ڕاستەخۆ لێی سوودمەند دەبن.
- ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردن بۆ خەڵکی ناوچەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بۆنموونە؛- کۆمپانیا پێویستی بە کارمەند و کرێکار بێت، ئەگەر لەو ناوچەیە دەست بکەوێت دەبێت ئەوان وەربگرێت، ئەگەرنا لە کوردستان، ئەگەر لە هیچ کوێیەکی کوردستان و عێراق نەبوو ئینجا ئەتوانێ لە دەرەوە خەڵک بهێنێت.
پەیوەست بەم بابەتەوە: بە وتەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا، لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستەکان باسیان لەوەکرد: دوو کۆمپانیاکە دوو ساڵ و نیویان دەوێت تا دەست بە بەرهەمێنان بکەن، دواتر پڕۆژەکان زۆر فراوانتر دەبن و هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق سوودیان لێ دەبینن، غازی ئەو کێڵگانە بۆ ناوخۆی کوردستان بەکاردێن، ئەگەر زیادبوو بە عێراق دەدرێت، لە دوورمەودواش پێگەی کوردستان لە بازاڕی وزەدا بەهێزتر و چالاکتر دەکات.
تەنانەت وەزیری وزەی ئەمریکا لەوبارەیەوە گوتی: وەبەرهێنانی غازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکەش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





