کاندێدێک لەکەرکووک: چۆن کۆمپانیای نەوتی باکوورم سووتاند، پەرلەمانیش دەسووتێنم
- هەواڵ
- 17 تشرینی یەکەم

گوڵسێل محەممەد عەبدولڕەحمان، کاندیدی بەرەی تورکمانیی لە کەرکووک و لۆگۆی قەوارە سیاسییەکەی
ئاڤا نیوز
لە چیرۆکێکی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن خانمە کاندیدێک لە کەرکووک دەڵێت: " وەکوو چۆن کۆمپانیای نەوتی باکوورم سووتاند، پەرلەمانیش دەسووتێنم"، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لێدەکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: گوڵسێل محەممەد عەبدولڕەحمان، کاندیدی بەرەی تورکمانیی لە کەرکووک، لە دەسپێکی کەمپەینی بانگەشەیدا، بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەڵێت: "من کارمەندبووم لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، بە تەنیا خۆم هەموو کۆمپانیاکەم سووتاند و گڕم تێبەردا، کەواتە دەنگم پێبدەن، باسەرکەوم وەک چۆن کۆمپانیای نەوتی باکوورم سووتاند، پەرلەمانیشتان بۆ دەسووتێنم ".
كاریگهریی و لێكهوتهكان: لێدوانە ئاگرینەکەی خاتوو گوڵسێل، هەر زوو لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن هاووڵاتییان و چالاکوانانەوە ڕەخنەباران کرا و زۆربەشیان پرسیاری ئەوە لەو خاتوونە دەکەن: "ئایە چ پەیوەندییەک لە نێوان دەرکردنی یاسا و چاودێریکردنی ئیشوکاری حکومەت و سووتاندنی پەرلەماندا هەیە؟، خۆ ئەگەر پەرلەمان بسوتێنێت، ئەو 329 پەرلەمانتارە بەجەنابیشتانەوە لە کوێ بۆ دانیشتنەکان کۆببنەوە؟.
لهلایهكی دیكهوه: دوای ئەو ڕەخنانە گوڵسێل بەمیدیای حیزبەکەی گوت: " کاتێک ئەو خەڵکە زۆرەم بینی حەماس گرتمی و دەفع بووم ئەو قسەیەم کرد، مەبەستم پەرلەمان سووتاندن نەبووە و تەنیا ویستوومە پەیامەکەم بگەیەنم، بەڵام زۆری پێنەچوو ئەو خانمە کاندیدە بابەتی سووتاندنەکەی گەیاندە ئاستێکی باڵاتر و وتی: "ئەمڕۆ دووبارەی دەکەمەوە و بە ڕاشکاوی دەڵێم: هەموو وەزارەتەکانیش دەسووتێنم ".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





