عێراق لە پۆلێنبەندی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ پلەیەک دادەبەزێت
- هەواڵ
- 17 تشرینی یەکەم

گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەختی عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق لە پۆلێنبەندی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دۆخی مافەکانی مرۆڤ، پلەیەک دادەبەزێت، پەرلەمانتارێکیش هۆشداری دەدات لەوەی؛ تا کۆتایی ئەمساڵ، هاوپەیمانیی جیهانی بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، پلەبەندی عێراق نزمتر بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕاسپاردەکانی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لەنێوان ساڵانی 2021 تاوەکو 2025، کۆمیسیۆنەکە چەندین تێبینی لەسەر کەمتەرخەمی عێراق هەیە سەبارەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەت لە پرسی ئافرەتان، منداڵان و ئازادیی ڕۆژنامەوانیدا.
لێدوانی فەرمی: کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤای ڕایگەیاند، بەپێی پۆلێنبەندی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، عێراق لە پلەی (أ) دابەزێنراوە بۆ پلەی (ب).
ئەو پەرلەمانتارە هۆشداریش دەدات لەوەی، لە کۆتایی ئەمساڵ، هاوپەیمانیی جیهانی بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کۆبوونەوەی خولیی ئاسایی خۆی دەکات و ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن کە پلەبەندی عێراق لە پۆلێنەکە زیاتر داببەزێنرێت و، بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقمان لەو مەترسییە، ئاگادار کردووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەزاندنی پۆلێنی عێراق بۆ ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ، پەیوەندی هەیە بەوەی؛ لە ساڵی 2021ەوە تەمەنی یاسایی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق کۆتایی هاتووە و، تا ئێستا بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لە دابەشکردنی پۆستەکانی دامەزراوەکە، پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە لەسەر پەسەندکردنی ئەنجوومەنێکی نوێی کۆمیسیاران، دەنگ بدات.
پەیوەست بەم بابەتە: تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ هەرێمی کوردستان کە ئێستا کاندیدی ژمارە 9 ـی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە بازنەی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی گفتوگۆی هەڵبژاردنی ئاڤا، دووپاتیکردەوە، کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک تێبینییان لەسەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا هەیە بەتایبەت لە پرسی ژنان، منداڵ و ئازادیی ڕۆژنامەنووسی. دووپاتیشی دەکاتەوە، ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بەهیچ جۆرێک بەراوردی عێراق ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






