
شەڕڤانێکی هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دانوستانکار لەگەڵ حکومەتی دیمەشق مەرجی تێکەڵبوونیان بە سوپای سووریا ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ھەسەدە پڕۆژەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە پێش ئەوەی ھێزێکی سەربازی بێت.
وێنە گەورەکە: گفتوگۆی بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ حکومەتی سووریا بەردەوامە لەبارەی چارەنووسی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' و تێکەڵبوونەوەیان لە چوارچێوەی سوپای سووریا.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: سیپان حەمۆ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ڕوانگەیەکی گشتگیری ھێزەکانی سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێستا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق خستەڕوو و ڕایگەیاند، ھەسەدە ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە سوپای نوێی سوریا، بەڵام بە مەرجێک کە ڕێز لە ناسنامە و خەبات و قوربانییەکانی بگیرێت. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ھەسەدە تەنیا پێکھاتەیەکی سەربازی نییە، بەڵکو ھێزێکە خاوەنی ئامانجێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕوونە و لە دژی پەراوێزخستن و دیکتاتۆرییەت و ستەم خەباتی کردووە.
- حەمۆ ئاماژەی بەوەدا، بونیادنانی سوپایەکی نیشتمانیی سووری بەبێ بەشداری ھەسەدە ناکرێت و پێویستە ھەسەدە بناغەی سەرەکی ئەم سوپایە بێت. ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە ھەسەدە قبووڵی ناکات ھەوڵی لەناوبردن یان ھەڵوەشاندنەوەی ناسنامەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئیداریی بدرێت، چونکە بە وتەی ئەو "تێکەڵبوونەکە دەبێت ناسنامەی ھەسەدە بپارێزێت و ڕێز لە خەباتەکەی بگرێت و مافەکانی ھەموو پێکھاتە سوورییەکان (سوننە، دروز، کریستیان، کورد، عەلەوییەکان) مسۆگەر بکات."
- سەبارەت بە کۆبوونەوەی دیمەشق، حەمۆ ڕوونی کردەوە کە "کەشێکی ئەرێنی ھەبوو، بەڵام پێویستە ئەم کەشە ئەرێنییە بگۆڕدرێت بۆ ھەنگاوی کردەیی لەسەر زەوی." ئەو نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەوەی حکومەتی کاتی ھێشتا ناتوانێت دڵنیایی و ئارامی لە نێو پێکھاتەکاندا بڵاو بکاتەوە و ھەنگاوی جددی نەناوە بۆ نەھێشتنی ترسەکان.
- هاوکات ئیدانەی ھێرشکردنە سەر گەڕەکی شێخ مەقسودی لە حەلەب کرد، سەرەڕای ڕێککەوتنی 10ـی ئازار، و بە "نیگەرانییەکی زۆر و دژی بانگەشەی باشبوونی دۆخەکە" ناوی برد. حەمۆ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دوورخستنەوەی پێکھاتە سوورییەکان، بە تایبەت گەلی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا، لە کۆنفرانسەکانی گفتوگۆ و داڕشتنی دەستوور و پێکھێنانی حکومەت، "کێشەیەکی ڕاستەقینەیە".
- ئەندامەکەی سەرکردایەتی ھەسەدە ڕاشیگەیاند: "بوونی ھەسەدە لەناو سوپای سووریادا مەرجێکی سەرەکییە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە و پاراستنی ھەموو پێکھاتەکان، بەڵام بە بنەمای ڕێزی دوو لایەنە و ھاوبەشی." ھەروەھا ئاشکرای کرد کە خێراکردنی پڕۆسەی تێکەڵبوون پەیوەستە بە ھەڵوێست و ھەنگاوەکانی حکومەتی دیمەشق سەبارەت بە مافەکانی ھەموو پێکھاتەکان و کردنەوەی دەرگای ھاوبەشی نیشتمانی.
- لە کۆتاییدا، حەمۆ پرسی عەفرینی وەک پێوەرێک خستەڕوو و وتی: "گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی پێشێلکارییەکان، نیشانەی سەرەکین لەسەر جددییەتی حکومەت لە بونیادنانی سوپایەکی نیشتمانی." جەختیشی لەوە کردەوە کە ھەسەدە ھێزێکی نیشتمانیی سوورییە و تاکە ھێزە کە دەتوانێت پەیوەندی و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەموو پێکھاتە سوورییەکان و تەنانەت لەگەڵ حکومەتی دیمەشقیشدا بکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






