دەرکەوتووە هەشت کەسایەتیی بەناوبانگی تورکیا ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
- هەواڵ
- 18 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک کەسایەتی و چالاکوانی تورکیا کە ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی ئەو نموونانەی لە خوێن و قژیان وەرگیراون، دەرکەوتووە پێنج ئەکتەری بەناوبانگ و سێ چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجامی پشکنین بۆ خوێن و قژی ئەو 19 ئەکتەر، گۆرانیبێژ و چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەرچوو کە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە 8.10.2025 لەسەر ڕاسپاردەی هۆبەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان لە سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی ئیستانبووڵ دەستگیرکران و دوای نموونە لێوەگرتنیان ئازاد کران.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی تورکیا لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردووەتەوە بەراک توزونئاتاچ، بیردە ئاکاڵای، کوبیلای ئاکا، مەتین ئاکدولگەر، کائان یڵدرم کە بەشدارییان لە چەندین فیلم و زنجیرە درامادا کردووە لەگەڵ دەرین تالوو و دەرەن تالووی خوشکی و دیلان پۆڵات کە چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە.
زانیاریی زیاتر: ماددەی کۆکاین لە قژی دیلان بەراک توزونئاتاچ، بیرجە ئاکاڵای، دیلان پۆڵات و دوو خوشکەکە بەدی کراوە و لە خوێنی کوبیلای ئاکا، مەتین ئاکدولگەر، کائان یڵدرم ماددەی هۆشبەری THC-COOH بەدی کراوە کە هۆکارەی بۆ بەکارهێنانی مەریوانە دەگەڕێتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەروەها لە خوێنی ئەستێرەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنگین پۆڵات، پارێزەر فەیزا ئاڵتون و هونەرمەندانی گۆرانیبێژ ئیرەم دەریجی و زینەت سالی سافتەر ماددەی کاریگەر بەدی کراوە، بەڵام ئەوان بە ڕەچەتەی سەوز ئەو دەرمانانەیان وەرگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەرامبەردا دەرکەوتووە گۆرانیبێژ حادیسە ئاچکگۆز، یوتیوبەر دویگو ئۆزئارسڵان موستەفا، ئەکتەران دەمەت ئەڤگار باباتاش، مەرد یازیجیئۆغڵو، زەینەب مەریچ ئاڕاڵ، جەرەن مۆرای ئۆرجان، ئۆزگە ئۆزپیرینچجی یامانتورک ماددەی هۆشبەریان بەکار نەهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





