
ئاڵای بەریتانیا
ئاڤا نیوز
کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر پێشوازی لە ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.
وێنە گەورەکە: دوێنێ چوارشەممە 3-4-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی پرسی مووچە ڕێککەوتنی لەگەڵ سوودانی ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر بە ماڵپەری زە نیو ڕیجن، ڕاگەیاند: "ئێمە پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئەو چارەسەرە دەکەین کە بە هۆیەوە دەتوانرێت مووچەی مانگی ئادار بدرێت، ئەوە هاندەرە بۆ بینینی بەرەوپێشچوون لە چارەسەرکردنی کێشە درێژخایەنەکان، سوودی دیالۆگی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا نیشان دەدات".
زانیاریی زیاتر: ئێمە داوا لە هەردوو لایەن دەکەین بەردەوام بن لە دیالۆگ و هەماهەنگی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ کێشەی پێدانی مووچە و ئالنگارییەکانی دیکە. باڵیۆزخانەی بەریتانیا وا دەڵێت.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: سەرۆکوەزیران بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێککەوتوون کێشەی مووچە بەیەکجاری چارەسەر بکرێت و مانگانە لە وادەی خۆیدا تەواوی پارەکە بنێردرێت و دابەش بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە قەرەهەنجیر گرفت بۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دروستبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە قەرەهەنجیر گرفت بۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دروستبووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد





