ھەڵمەتی لەناوبردنی سەگە بێلانەکان لە نەجەف ناڕەزایی تووندی لێدەكەوێتەوە
- هەواڵ
- 18 تشرینی یەکەم

دیمەنی گواستنەوەی لاشەی سەگێکی کوژراو. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لەم ماوەیەدا ھەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ لەناوبردنی سەگە بێلانەکان لە پارێزگای نەجەف دەستیپێکردووە و تێیدا ماددەی ژەھراویی "ژەھری بەرازی ئوسترالی" بەکاردەھێنرێت، ئەمەش کاردانەوە و ناڕەزایی تووندی لەلایەن ھاووڵاتیان و چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لێکەوتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بە ڕاسپاردەی دکتۆر کەرار مەحبووبە، جێگری پارێزگاری نەجەف ھەڵمەتێکی لەناوبردنی سەگی بێلانە لە نەجەف بەڕێوەدەچێت، بەپێی ڕاپۆرتی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە، بۆیە بە ئامانجی سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی سەگە بێلانەکان و پاراستنی سەلامەتی گشتی، تیمە مەیدانییەکان لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆکان دەستیان بە کارەکانیان کردووە و وەک خۆیان دەڵێن "حەبی بەزەییانە" بەکار دەھێنن.
ببینە و ببیستە: دیمەن و وێنەی دڵتەزێن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە کە ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتووەتەوە. یەکێک لە گرتەکان دایکە سەگێکی مردوو نیشان دەدات کە لە نزیک بێچووەکانی کە ھێشتا خەریکی شیرخواردنن. ئەم دیمەنە بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی توڕە کردووە و بە "کارەسات" ناوی دەبەن. ھاووڵاتییان لە کۆمێنت و پۆستەکانیاندا ئەم ڕەفتارە بە "قێزەون" و "نامرۆڤانە" دادەنێن و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ھەڵمەتەکە دەکەن.
زۆرێک لە پەیامەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم کارە لەگەڵ بەھا مرۆیی و ئایینییەکاندا یەک ناگرێتەوە و جەخت لەسەر مافی ئاژەڵان و ڕێزگرتن لە ژیانیان دەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هەڵمەتە لە شارەکانی عێراق کە ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، لە بەرامبەردا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان پەناگەی تایبەت بە سەگە بێلانەکان دروستکراوە و ماوەی دوو ساڵە دەست بە کۆکردنەوەیان کراوە بەبێ ئەوەی لەنێو ببرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






