ئاڤا نیوز
هاووڵاتیانی گەڕەکی هەولێر لە شاری هەڵەبجە گلەیی و ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بە نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە گەڕەکەکەیاندا، و ئاماژە بەوە دەکەن کە جیاوازی لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوتەی دانیشتووانی گەڕەکەکە، بەهۆی نەبوونی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و شەقام و کۆڵانی قیرتاوکراو دەناڵێنن. یەکێک لە دانیشتووان بە ئاڤای وت: "هیچ خزمەتگوزارییەکی پێویستی سەرەتاییمان بۆ نەکراوە. خۆمان بە ناچاری پارەمان کۆکردەوە و ئاوەڕۆیەکمان دروستکرد بۆ ئەوەی لە بۆن و پیسی ڕزگارمان بێت."
ئاماژەیان بەوەدا کە تەنیا دوو کۆڵان لەسەرەتا و کۆتایی گەڕەکەکە کۆنکرێت کراون و ئەوانی دیکە هەمووی خۆڵن.
لێدوانی فەرمی: چنور ناسیح، لێپرسراوی بەشی هونەری لە شارەوانی هەڵەبجە، بە ئاڤای ڕایگەیاند، هیچ جیاوازییەک لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا ناکرێت. وتی، "ئەو دوو کۆڵانەی کە کۆنکرێت کراون، چیمەنتۆکەی لە پڕۆژەیەکی دیکە مایەوە و بەشی ئەو دوو کۆڵانەی کرد."
سەبارەت بە ئاوەڕۆکەی کە هاووڵاتیان خۆیان دروستیان کردووە، چنور ناسیح وتی: "ئاوەڕۆکەیان بە شێوەیەکی زانستی دروست نەکراوە و دەبێت سەرلەنوێ تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆیان بۆ دروست بکەینەوە."
هەروەها، لێپرسراوی بەشی هونەری لە شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەدا کە لە گەڕەکەدا زێدەڕۆیی زۆر هەیە و خەریکی پێداچوونەوەن بەوانەدا. لە کۆتاییدا دڵنیایی دایە هاووڵاتیان کە "پڕۆژەکانی ئەو گەڕەکە لە بەرنامەدان و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ جێبەجێ دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






