
دیمەنێکی هۆتیل ڕافڵز لە دەوحەی پایتەختی قەتەر
ئاڤا نیوز
لە سەروبەندی دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان، جارێکی دیکە دەوحە وەکو چەقی کۆبوونەوەی لایەنە ناکۆکەکان لە ناوچەکە و جیهان دەردەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا قەتەر هەوڵەکانی نێوەندگیری لە چەندین قەیراندا چڕتر کردووەتەوە، لەم ڕووەوە چەندین سەرکەوتنی کاریگەری بەدەستهێناوە.
زانیاریی زیاتر: سەرکەوتنی قەتەر بەهۆی قورسایی دیمۆگرافی نییە، هاوکات بەهۆی بوونی هێزی سەربازیش نییە، بەڵکو ڕۆڵە کارایەکەی بۆ نێوەندگیری ئەو وڵاتەی کردوەتە ژمارەیەکی قورسی هاوکێشەکان.
- هەر لە ئاشتەوایی نێوان بزووتنەوەی فەتح و حەماسی فەڵەستینی لە ساڵی 2006 بۆ ناوبژیوانی جەنگی نێوخۆی یەمەن لە ساڵی 2007دا، تاوەکو کۆتاییهێنان بە ململانێی دارفۆر لە سوودان لەنێوان حکومەتی سوودان و گرووپە چەکدارەکان لە ساڵی 2011، قەتەر و سەرکردەکانی ڕۆڵی باڵایان هەبووە.
- لە ساڵانی ڕابردوودا، قەتەر وەک ناوبژیوانێک لە نێوان بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان و ئەمریکادا ڕۆڵێکی سەرەکی بینی. بەرهەمی ئەم هەوڵانە بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی مێژوویی دەوحە لە مانگی شوباتی 2020 سەوز بوو ئەو کاتەی ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان ڕێککەوت هێزەکانی بە تەواوی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.
- سەرەڕای ئاڵۆزیی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، قەتەر ڕۆڵێکی گرنگی مرۆیی دۆزیوەتەوە؛ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، نێوەندگیری دەکات لە زنجیرەیەک ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.
- سەبارەت بە جەنگی غەززە بە درێژایی دوو ساڵی ڕابردوودا، نێوەندگیری قەتەر شانبەشانی میسر، ئیسرائیل و حەماسی گەیاندە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامرازەکانی کاریگەریی دیپلۆماسییەت و ئەنجامە باشەکانی نێوەندگیریی قەتەر بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێنەوە، لەوانە بەگوێرەی دامەزراوەی برۆکینز دەوحە؛ سەرچاوە داراییەکانی و توانا ئابوورییەکانی لەپێناو پرۆسەی دانوستانەکان تەرخان کردووە، هاوکات ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی سەرکردەکانی وایکرد ئاستی متمانەی بەرز لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا دروست بکات. جگە لەوەش، وێنەی قەتەر وەک وڵاتێکی عەرەبی و موسڵمان کە کراوەیە بەڕووی هەموو لایەنەکاندا، هۆکاربوو لە قبوڵکردنی وەک ناوبژیوانێکی بێلایەن لە بارودۆخی سەخت و ناکۆکییە قووڵەکاندا
ئەمانە و ناوبژیوانیی قەتەر لە چەندین شەڕ و ناکۆکیی دیکە لە جیهاندا، متمانەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی قەتەری بەهێزتر کرد و توانای خۆی بۆ کۆکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان لەسەر یەک مێز نیشان داوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






