هەزاران پارچە زەوی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
هەزاران پارچە زەوی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێت

دیمەنی پردی دەلال لە زاخۆ. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

دوای وردبینی لە فۆڕمی ئەو فەرمانبەرانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی لە زاخۆ بکرێت.

وێنە گەورەکە: ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەم شوێن بوو دەستی بە دابەشکردنی زەوی کرد، لە قۆناغی یەکەم چوار هەزار و 747 پارچە زەوی دابەشکران، لە قۆناغی دووەمیشدا 12 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون.

لێدوانی فەرمی: نەوزاد حاجی، سەرپەرشتیاری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە زاخۆ، بە ئاڤای گوت، "12 هەزار پارچە زەوی لە سنووری زاخۆ ئامادەن وردبینی ناوەکان دەکرێت، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەشکردنیان بکرێت بەسەر ئەو کەسانەی کە سوودمەند دەبن."

باکگراوند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا سەرووی 55 هەزار کەس سوودمەند زەویان پێدراوە، سەدان هەزاری دیکەیش زەوییان پێ دەدرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ