ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەمڕۆوە تاوەكوو ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مۆڵەت دەدات بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەوەی بە پێشنیازەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی 10ی حكومەت ڕازی بێت بەپێچەوانەوەی دوای هەڵبژاردن دۆخەكە دەگۆڕێت.
وێنە گەورەکە: پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە و خاوەنی زۆرترین ژمارەی كورسیی پەرلەمانە، بۆ پێكهێنانی حكومەت چەند جارێك شاندی دانوساندنكاری حیزبەكە لەگەڵ شاندی دانوستاندنكاری یەكێتی كۆبوونەوەتەوە و هەنگاوی باشیان بڕیوە بەڵام لە كۆتا قۆناغدا كە بریتییە لە دابەشكردنی پۆستە باڵاكان ڕا و داواكاریی دوو حیزبەكە جیاوازە ئەمەش بووەتە هۆی سستی لە بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكانی نێوانیان و دواكەوتنی ڕاگەیاندنی كابینەكە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەكان، پارتی سەبارەت بە پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستان پێشنیازێكی بە یەكێتی داوە و مۆڵەتیشی بە حیزبەكە داوە بۆ ئەوەی پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە پێشنیازەكە ڕازی بێت، بەپێچەوانەوە دوای هەڵبژاردن دۆخەکە دەگۆڕێت و پارتی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر، ئەویش پێکهێنانی حکومەتە لەگەڵ لایەنەکانی تر و پێکهاتەکان بەبێ یەکێتی.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، پێشنیازەکە تایبەتە بە دابەشکردنی پۆستەکان و بەکورتی ئەمەیە: پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی هەرێم و هەردوو وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە و چەند وەزارەتێکی خزمەتگوزاری بۆ یەکێتی بن لە بەرامبەریشدا سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم و وەزارەتەکانی ناوخۆ و سامانە سرووشتییەكان و چەند وەزارەتێكی خزمەتگوزاریش بۆ پارتی بن.
- لە وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان شارەوانی و کشتوکاڵ بەرامبەر یەکتر، پارتی ڕازی بووە شارەوانی بە یەکێتی بدات و دەیەوێت وەزارەتی کشتوکاڵ لای خۆی بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکوو ئێستا پارتی و یەکێتی زیاتر لە 20 کۆبوونەوەیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کردووە، لە دوو کۆبوونەوەشیان سەرۆک بارزانی خۆی بەشدار بووە، هاوکات لەسەر کارنامەی کابینەی دەیەمی حکومەت ڕێککەوتوون و هەردوولا پێی ڕازین.
ئەمەش بزانە: لە دابەشکردنی پۆستەکانیش پارتی هەندێک سازشی بۆ یەکێتی کردووە و نەرمی نوواندووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بە حکومەتی سەدا 50 بە 50 ڕازی نییە، دەڵێت بۆ ئەوە هەڵبژاردنمان کردووە هەر لایەنە و بەپێی ژمارەی دەنگ و کورسییەکانی پۆست وەربگرێت، ئەگەرنا هەڵبژاردن و دەنگی خەڵک شەرعییەتیان نامێنێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە کۆتا هەڵوێستیدا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕایگەیاند: تاوەکوو بەو شێوەیە نەبێت کە ئێمە دەمانەوێت، حکومەت پێکناهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





