کۆشکی سپی: ڤانس سەردانی ئیسرائیل دەکات بۆ نیشاندانی پابەندوونمانە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 تشرینی یەکەم

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لەبارەی سەردانەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، بەپرسێکی کۆشكی سپی ئاشكرای دەکات، مەبەستی ئەم سەردانە ئەوەیە پابەندبوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە نیشان بدات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە ئیسرائیل بێت و لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆببێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی نیوز نەیشنی ئەمریکی، لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەچێتە ئیسرائیل بۆ ئەوەی پابەندبوونمان بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست نیشان بدات، هاوکات بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی هەردوولا لەسەر ئاگربەست ڕێکدەکەون
زانیاریی زیاتر: هەمان بەرپرس لەبارەی هەنگاوەکانی حەماسەوە دەڵێت، ئیدارەی ئەمریکا گەشبینە بەوەی بزووتنەوەکە بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوێنی دووشەممە وەفدێکی باڵای ئەمریکا لەنێویاندا ستیف ویتکۆف و جارێد کوشنەر گەیشتنە ئیسرائیل و ئەمڕۆ سێشەممە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات ئامانج لە سەردانەکە پێشخستنی ڕێککەوتنەکە و کارکردن لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی ئاگربەستی غەززە لە ژێر پلانی 20 خاڵی ئاشتی ترەمپ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






