ئەمساڵ لە دهۆکەوە زیاتر لە هەزار و 400 تۆن سماق و برنج هەناردەی تورکیا کراوە
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

برنجی کوردی بەرهەمی دهۆک لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا هەزار و 408 تۆن برنج و سماقی بەرهەمی سنوورەکە لە دهۆکەوە هەناردەی تورکیا کراوە.
وێنە گەورەکە: سرووشتی تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بە پیت و لەبارە بۆ کەرتی کشتوکاڵ، بەمەش چەندین بەرهەمی بەتەمام و ناوازە بەرهەم دەهێنرێن و دەخرێنە بازاڕەوە، بەشێکیان لە ناوخۆ و خوارووی عێراق دەفرۆشرێن، بەشێکیشیان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن، بەرهەمەکان لە هەنار، هەنجیر، سماق، برنج و چەند بەرهەمێکی دیکە پێکدێن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ڕۆژی سێشەممە 21-10-2025، نزیکەی هەزار و 410 تۆن بەرهەمی خۆماڵی لەڕێگەی بەشی پاراستنی ڕووەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئەو ئامارەی کشتوکاڵی دهۆک بە ئاڤای داوە، بەرهەمە هەناردەکراوەکان بەمجۆرەن:
هەزار و 337 تۆن سماق.
71 تۆن برنج.
هەزار و 250 کیلۆگرام فستەقی تەڕ.
150 کیلۆگرام هەنجیری وشک.
250 کیلۆگرام مێوژ.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






