مەسرور بارزانی لە زاخۆ چەند پەیامێکی ڕاگەیاند: وەڵامی ناحەزان بە پرۆژە دەدەینەوە

شەیری بکە لە:

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند، "خۆمان ناهێنینە ئاستی ئەوانەی لەسەر حیسابی دژایەتی پارتی چەندین ساڵە بە خێری پارتی بەردەوامن. گوتیشی، "وەڵامی ناحەزان بە پرۆژە دەدەینەوە."

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 21-10-2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری زاخۆ بەشداریی ئاهەنگی سەرخستنی لیستی 275ی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد و چەند پەیامێکی ڕاگەیاند.

 

پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، زاخۆ شاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانە و "هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەین کە لێرە لە ناو خەڵکی خۆمانین".

 

جێگری سەرۆکی پارتی گوتی، "خۆمان ناهێنینە ئاستی ئەوانەی لەسەر حیسابی دژایەتی پارتی چەندین ساڵە بە خێری پارتی بەردەوامن." لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا  مەسرور بارزانی گوتیشی،  "وەڵامی ناحەزان بە پرۆژە دەدەینەوە."

 

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا باسی گرنگی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق کرد و داوای کرد هەمووان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و "بیسەلمێنن پارتی گەورەترین پارتە لە کوردستان". گوتیشی، "ئەم هەڵبژاردنە گرنگە و پارێزگاری لە مافی خەڵکی کوردستان و عێراق دەکەین".

 

جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بە ئامۆژگارییەکی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە کرد و گوتی "ئامۆژگاری سەرۆک بارزانی ئەوەیە لە ئاستێکی بەرز بانگەشەی هەڵبژاردن بکەین".

 

لە بەشێکی دیکە وتارەکەیدا کە لەبەردەم دەیان هەزار لایەنگری حیزبەکەی لە زاخۆ پێشکەشی کرد، مەسرور بارزانی مژدەیەکی بە خەڵکی زاخۆ دا و ڕایگەیاند، "تاکۆتایی ئەم مانگە سەنتەری زاخۆ دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری".

 

بەشێکی دیکە لە پەیامەکانی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان: 

 

- ئێمە ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان دەپارێزین.

- هەبوونی پارتی زۆر گرنگە.

- پێویستە بە دەنگەکانتان ڕێگە لە داگیرکەران بگرن.

- دەستکەوت و خەباتی پارتی دیارە.

- پارتی نەک ڕێگە لە دوژمنان دەگرێت، بەڵکو لە ئاوەدانیش هیچ هێزێک نییە لە سەرووی پارتییەوە بێت.

- پارتی بەردەوام دەستکەوتی گەورەی هەبووە.

- زۆر پیلان بۆ ڕێگەگرتن لە پارتی دانراون.

-پارتی ڕۆحی کوردستانە.

- دۆست و دوژمن باش دەزانن کوردستان واتا پارتی.

- ئێمە هەمیشە ئامادەین لە میحوەرەکانی بەرگریدا بین.

- چەندین دەستکەوتی گەورەمان بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان هەبووە.

- کۆتایی ئەم مانگە سەنتەری زاخۆ دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

- پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان ئەرکی ئێمەیە.

- سەرۆک بارزانی هەمیشە ئامۆژگاریمان دەکات خزمەتی زاخۆ بکەین.

- کۆرنیشی زاخۆ یەکێکە لە جوانترین کۆرنیشەکان لە سەرتاسەری عێراق.

- لە خزمەتی زاخۆ و ئاوەدانیی کوردستاندا بەردەوام دەبین.

- گرنگییەکی زیاتر بە هونەری زاخۆ و کوردستان دەدەین.

- لێرەوە پشتوانیی خۆم بۆ یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنم.

- نابێت هیچ لایەنێک مافە دەستوورییەکانی کوردستان پێشێل بکات.

-باوەڕمان بە فیدڕاڵی و دیموکراسییەت هەیە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق هەیە، ئەویش 4 کاندیدن.

 

ئەمەش بزانە: لە پارێزگای دهۆک پارتی 22 کاندیدی هەیە و ژمارەی کورسییە دیاریکراوەکانی ئەو پارێزگایە 11 کورسییە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ