لە سەردانێکی "ڕانەگەیێنراودا" قائانی لە بەغدایە؛ لەگەڵ سەرکردە سیاسی و چەکدارەکان کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

ئیسماعیل قائانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا نیوز
فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە سەردانێکی نهێنیدا گەیشتە بەغدا و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە سیاسی و چەکدارە عێراقییەکان ئەنجامدا. ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە گرژی بەخۆوە دەبینێت و باس لە کاریگەری ئێران لەسەر دۆخی عێراق دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ڕاگەیاند: "قائانی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و لەوێ لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی هێزە سیاسییە شیعەکان و گرووپە چەکدارەکان کۆبووەوە، لە سەردانێکدا کە سروشتی ڕوون نییە". هەروەها ئاماژەی بەوە نەکرد کە قائانی لەگەڵ کام سەرکردە کۆبووەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت؛ بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی سیاسی ناکۆکییەکان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی پەرەیان سەندووە، ئەمەش پەیوەندی بە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت و کاریگەری سیاسی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ بەرژەوەندیی ژمارەیەک لە لیستەکانی ناو چوارچێوەکە هەیە، لە کاتێکدا لایەنە ئێرانییەکان هاتبوونە سەر خەت بۆ نێوەندگیری و کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەم سەردانی نهێنی ئیسماعیل قائانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ عێراق نییە، بەڵکو لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، چەند جارێکی دیکە قائانی بە نهێنی سەردانی عێراقی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






