مەسرور بارزانی: سەرۆک بارزانی داوای لێکردووین خزمەتی زیاتری ئامێدی بکەین
- کوردستان
- 22 تشرینی یەکەم
مەراسیمی کوردنەوەی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی شۆڕش لە ئامێدی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە سنووری ئامێدی کرەوە و ڕایگەیاند: بە بڕیاری سەرۆک بارزانی، پێویست بوو خزمەتی زیاتری خەڵکی ناوچەکە بکەین.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیرن مەسرور بارزانی، نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی شۆرش – هێتیت لە کۆمەڵگای هێتیت لە ناحیەی دێرەلووکی قەزای ئامێدی کردەوە، نەخۆشخانەکە بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار و بە ستانداردی جیهانی دروستکراوە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی نەخۆشخانەکە ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە خەڵکی ناوچەکە دەکەم بۆ دروستکردنی ئەم نەخۆشخانە پێشکەوتووە، دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار دەکەم کە بە ئاستیکی زۆر باش دروستیکردوە. بە بڕیاری سەرۆک بارزانی پێویست بوو خزمەتی زیاتری دەڤەرەکە بکەین، داواکاری خەڵکی ناوچەکە بوو نەخۆشخانەیەکی لەم شێوەیە دروست بکرێت، بە تایبەت لە وەرزی زستان نەخۆشەکان نەدەگەیشتنە دهۆک و هەولێر و ئامێدی، بۆیە بڕیاری دروستکردنی نەخۆشخانەکەمان داوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: نەخۆشخانەکە بە شێوازێکی سەردەمیانە دروستکراوە و ئامێری زۆر پێشکەوتووی تێدایە، سەردانی بەشەکانی نەخۆشخانەکەم کردووە، لێرە دکتۆر و پەرستاری زۆر باشمان هەیە و چیتر خەڵکی دەڤەرەکە نەخۆشەکانیان نابەن بۆ شارەکانی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






