ئاڤا نیوز
پیاوێکی بەتەمەن، کە ماوەی 20 ڕۆژ بوو لەسەر پارچە زەوییەک لەسەر جووتسایدی سەیداوە لە هەولێر لە دۆخێکی تەندروستی و ژینگەیی خراپدا دەژیا، پاش هەوڵەکانی پارێزگاری هەولێر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، عوبێد هەرکی، کە سەردانی شوێنەکەی کردبوو، ئەم پیاوە بەتەمەنە بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لەو شوێنە مابووەوە و لەلایەن دووکاندار و خەڵکی ناوچەکەوە خواردن و ئاوی پێدەدرا. دۆخی ژیانی ناهەموار بوو، بەجۆرێک کە زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە دەوروبەری کۆببووەوە و تەندروستیی لە مەترسیدا بوو.
زانیاریی زیاتر؛ سەرەڕای هەوڵەکانی پەیامنێرەکە بۆ زانینی چیرۆکەکەی، پیاوەکە زۆر کەم قسەی کردووە و تەنها ئەوەی وتووە: "ماڵم لە سەیداوەیە و ماوەی 21 ساڵە لە ماڵەوە دەرکراوم."
دوای ئاگادارکردنەوەی پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، دەستبەجێ تیمی تایبەتی ناردە شوێنی ڕووداوەکە. تیمەکە بە ئەمبوڵانس پیاوەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و دەروونی، تاوەکو دواتر ڕێکاری پێویستی بۆ بگیرێتەبەر و چارەسەری گونجاوی بۆ دابین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





