ئاڤای خەڵک؛ تۆمارەکانی خانووبەرەی هەڵەبجە مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە
- کوردستان
- 22 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی هەڵەبجە ڕووبەڕووی مەترسییەکی جددی بووەتەوە، بەهۆی ئەوەی بیناکەیان زۆر کۆن و خراپە و تۆمار و دۆسییەکانی هاووڵاتیان لە مەترسی سووتان یان لەناوچووندان.
لێدوانی فەرمی: عومەر مەحموود، بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی هەڵەبجە، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بیناکە موڵکی شارەوانییە و ئێمە کرێچین، تەنانەت بەو دۆخەشەوە سکاڵامان لەسەر تۆمارکراوە بۆ ئەوەی شوێنەکە چۆڵ بکەین."
لە وەرزی زستاندا ئاو دەچێتە ناو بیناکە و چەندین جار دۆسییەکان تەڕ بوون. هەروەها، بەهۆی کۆنیی بیناکەوە، چەند جارێک شۆرتی کارەبا ڕوویداوە و ئەگەر زوو فریا نەکەوتنایە، ئەگەری سووتان و لەناوچوونی زیاتر لە 50 هەزار دۆسیە و تۆماری خانووبەرە و زەوی و زاری هاووڵاتیان هەبوو، کە ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ خاوەندارێتی موڵک و ماڵی خەڵکی پارێزگاکە دروست دەکرد.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمە دەزانین شوێنەکەمان گونجاو نییە بۆ پاراستنی ئەم هەموو دۆسیەیەی خەڵک. زەویمان بۆ تەرخانکراوە، بەڵام پارە لەبەردەست نییە بۆ ئەوەی بیکەین بە بینا." داوای لە خێرخوازان و سەرمایەداران کرد کە لەسەر ئەو زەوییەی خۆیان بینایەکیان بۆ دروست بکەن تاوەکو ئەو فایلانەی خەڵک بپارێزرێن.
لەلایەکی دیکەوە: جگە لەم کێشانە، عومەر مەحموود باسی لەوەش کرد کە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان پۆلیسێکی نییە بۆ پاراستنیان. "ڕۆژانە پارە لە هاووڵاتیان وەردەگرین و لەناو قاسە دایدەنێن، کەس نییە بیپارێزێت. چەند جارێکیش داوامان لە پارێزگا و قایمقامیەت کردووە، بەڵام داواکەیان بەهەند وەرنەگرتووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






