مەشهەدانی: ئەمریکا بە کەمپی هۆل هەڕەشەی لێکردین ئەگەر یاسای حەشد تێپەڕێنین
- هەواڵ
- 23 تشرینی یەکەم

مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە سەروبەندی چڕبوونەوەی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، ئەمریکا بەتوندی یاساکەی ڕەتکردەوە و بە "هەڵگرتنی پارێزبەندیی سیاسیی و ئەمنیی و بە کەمپی هۆل" هەڕەشەی لێکردوون، ئەوەش وای کرد شیعەکان لە تێپەڕاندنی یاساکە پاشگەزببنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای سەرهەڵدانی داعش و داگیرکردنی یەک لەسەر سێی عێراق، بە فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق هێزێکی سەربازی نافەرمی بۆ پاراستنی عێراق پێکهێنرا و ناوی لێنرا حەشدی شەعبی، ئێستا ئەم هێزە 238 هەزار چەکداری هەیە و ساڵانە لە بودجەی دەوڵەت 3.6 مليار دۆلار دەبات، لەژێر چەتری ئەم دامەزراوەیەش کە بە "ڕواڵەت حکومییە"، 70 گرووپی چەکداری جیاوازی شیعی کۆکراونەتەوە کە بەشێکیان لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان لەوانەش نوجەبا، عەسایب و حیزبوڵڵا.
لێدوانی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا داوای لە لایەنەکانی عێراق کرد یاسای حەشدی شەعبی تێنەپەڕێنن بۆ ئەوەش فشاری لە سەرکردە سیاسیی و ئاینییەکانی شیعە دەکرد، بەپێچەوانەوە "هەڕەشەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی سیاسی و ئەمنیی کرد و بە کەمپی هۆل (کەمپی تایبەت بە خێزانەکانی داعش لە سووریا) هەڕەشەی لێکردین".
وتیشی، "ئیسرائیلیش دەیویست عێراق بۆردوومان بکات بەڵام ئەمریکییەکان ڕەتیانکردەوە و ڕێگرییان لێکرد"، ئەو هۆکارانەش وای کرد شیعەکان چیتر هەوڵی تێپەڕاندنی یاسای حەشد نەدەن، لەکاتێکدا دەتوانرا یاساکە تێپەڕێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






