
ئەو سەرکردەیەی داعش کە لە سووریا دەستگیر کرا
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب، بە پشتیووانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی ڕێکخراوی داعشیان دەستگیر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی هەسەدە، "تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سەر بە هێزەکانیان، بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، دوێنێ چوارشەممە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی وردیان لە شارۆچکەی مەسکەنە لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب ئەنجام دا. لە ئاکامدا، تیرۆریست ئەحمەد خەڵەف حوسێن، یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە، دەستگیر کرا."
زانیاریی زیاتر: هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە کە ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێری و بەدواداچوونی وردی هەواڵگری بۆ جووڵەکانی ئەو تیرۆریستە هاتووە، هێزەکان توانیویانە بە بێ هیچ زیانێک هێرش بکەنە سەر شوێنی خۆحەشاردانی و دەستگیری بکەن.
لەهەمان کاتدا: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی هەسەدە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاشکرایان کردووە کە ئەو دەستگیرکراوە، سەرۆکایەتیی شانەیەکی کردووە کە کاری دابینکردنی کەلوپەل و ماددە پێویستەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بووە بە ئامانجی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی دژ بە هاووڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






