
لۆگۆی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا تیمی ئاڤا لە ناحیەی گۆپاڵەی قەزای بازیان سەرقاڵی ڕووماڵی کێشەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە بوون، لەلایەن تیمێکی ئاسایش هێرشیان دەکرێتە سەر و دووچاری مامەڵەی تووند دەبنەوە. سەنتەری میترۆش ئیدانەی کارەکە دەکات و داوا دەکات بکەران لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت و سزا بدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: تیمی ئاڤا دوای داواکاری دانیشتووانی گۆپاڵە لە قەزای بازیان بۆ بەدواداچوونی کێشەی ئاو گەیشتە ناحیەکە. بەڵام هەر کە گەیشتوون، هێزێکی ئاسایشی ناحیەی بازیان گەیشتوون و ئازاری تیمەکەیان داوە و کەلوپەلەکانیان بردوون.
هەر لەسەر ئەم ڕووداوە، ئاسایش توڕەیی خۆی بەرامبەر بە خەڵکی گەڕەکەکەیش دەربڕیوە و سوکایەتیان پێکردوون. بە وتەی شایەتحاڵەکان، یەکێک لە هاووڵاتیەکان کە پێشمەرگە بووە، بە قۆناغە تفەنگ لێیدراوە، سەرەڕای ئەوەی چەند جارێک دووپاتی کردووەتەوە کە پێشمەرگەیە و داوای کردووە ڕێزی بگرن و لێی نەدەن. منداڵی ئەو پێشمەرگەیەش هاواری کردووە و داوای لێکردوون کە لە باوکی نەدەن.
تیمی ئاڤا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەو مامەڵە نادروستەی هێزەکانی ئاسایش و جەختیان کردووەتەوە کە داواکاری دانیشتووان بۆ بەدواداچوونی کێشەکان، خزمەت بە گشت لایەک دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند: ئیدانەی مامەڵەی هێزی ئەمنیی شارۆچکەی بەردەقارەمان لەگەڵ خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسانی ئاڤا میدیا و پایتەخت دەکات، داوای دەستبەجێ لێپێچینەوە لە بکەرانی ئەم کارە دەكەین و نابێت لە سزا دەربازییان بێت.
زانیاریی زیاتر: سەنتەری میترۆ ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە هێزەکە تەنیا بە هێرشکردنە سەر تیمی ئاڤا و پایتەخت نەوەستاون و لەگەڵ دانیشتووانە گردبووەوەکەش ڕووبەڕووبوونەتەوە و ئازاریان داون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەبارەت بە کێشەی ئاوەکە، دانیشتووانی گەڕەکەکە ڕایانگەیاندووە کە نزیکەی دوو ساڵە ئاوی زێراب تێکەڵ بە ئاوی خواردنەوەیان بووە. کاتێک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە، بۆن و تامی زێرابی لێدێت و بەهۆیەوە چەندین جار منداڵ و گەورە تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون.
"ئاوی بەلوعە کە بۆمان بەردەدەنەوە، ئەوەندە پیسە گوڵەکانیشی پێ ئاو نادەم، تەنانەت حەوشەیشی پێ ناشۆم. ئەمساڵ زیاتر لە 20 جار ئاوم کڕیوە. چەندین جار لەو بەرپرسانە پاڕاومەتەوە نەجاتمان بدەن لەو بۆنە پیسە، کەچی هەر بای خەیاڵیان نایە." ئەمە وتەی دایە حاجییەکی گەڕەکەکەیە.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیان، بە ئاڤای وت، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم بۆری و کەلوپەلی پێویست بۆ چارەسەری کێشەکە ئامادەیە و تەنیا ئەوە ماوە کە شەقامەکە ببڕن و شوێنی لێچوونەکە بدۆزنەوە، بەڵێنی دا کە بە زووترین کات کێشەکە بۆ دانیشتووان چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






