سەربەست لەزگین: پارتی نایەوێت پێكهێنانی كابینەی نوێ و پۆستەكانی بەغدا بكرێتە یەك پاكێج
- کوردستان
- 23 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، پارتی نایەوێت پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پۆستەكانی بەغدا، بە یەك پاكێج بێت، بەو پێیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان جیاوازی هەیە لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و تایبەتمەندییان جیاوازە.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە ساڵێك بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێپەڕدەبێت و تا ئێستا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكنەهێنراوە. پارتی و یەكێتی وەك براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردنەكە، دەیان كۆبوونەوە و دانوستانیان كردووە و تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی.
لێدوانی فەرمی: سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای دهۆك، لە هەڤپەیڤێنێكی تایبەتی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، ئێمە وەكو پارتی هەموو پەرۆشی و هەوڵێكمان بۆ ئەوە بوو؛ پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق حكومەت پێكبهێنرێت، بەڵام یەكێتی لە ئاست ئەو پەرۆشییە نییە و زۆر زیاتر لە پێگە و دەنگەكانی خۆی، داوای پۆستی حكومی لە كابینەی نوێدا دەكات.
سەربەست لەزگین وتیشی، بە یەكێتییمان ڕاگەیاندووە، ئەگەر بەهەمان پەنجا بە پەنجای ساڵانی پێشوو پۆستەكان دابەش بكرێن، كەواتە بۆچی هەڵبژاردن لە كوردستان دەكرێت، پێویستە ڕێز لە بڕیاری خەڵكی كوردستان بگرین كە دەنگەكانی پارتی بەڕێژەیەكی زۆر پێش دەنگەكانی یەكێتی كەوتووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەربەست لەزگین، پارتی نایەوێت پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پۆستەكانی بەغدا، بە یەك پاكێج لەگەڵ یەكێتی بەیەكەوە ببەستێتەوە، بەو پێیەی دوو هەڵبژاردنی جیاوازن، وتیشی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەپێی بارودۆخی نوێ، قسەیەكی دیكەمان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






