ئاڤا نیوز
لە شاری کەرکووک ستەمێکی گەورە بەرامبەر بە سەدان قوتابی کوردی پۆلی شەشی سەرەتایی کراوە لە تاقیکردنەوەی خولی سێیەمی تەواوکاری. بەشێک لە قوتابیان پرسیاری هەڵەیان پێدراوە، پرسیاری وانەی زانست لە جیاتی ئایین و عەرەبی و بەشێکی تریشیان پرسیاری وانەکانی ئایین و عەرەبییان بە زمانی عەرەبی پێدراوە، لە کاتێکدا دەبوو بە زمانی کوردی بێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە کەرکووک، کە زیاتر لە 500 قوتابخانەی کوردی و نزیکەی 100 هەزار قوتابی بە کوردی دەخوێنن، تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەمی پۆلی شەشی سەرەتایی دەستیپێکردووە و بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک بڕی 25 هەزار دینار لە قوتابیان وەردەگیرێت. دوێنێ لە کاتی تاقیکردنەوەی وانەکانی ئایین و عەرەبی، دوو جۆر ستەم بەرامبەر قوتابیانی کورد کراوە:
٠ لە بەشێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، لە جیاتی پرسیارەکانی ئایین و عەرەبی، پرسیاری وانەی زانست بە قوتابیان دراوە، کە ئەمەش سەرلێشێواوی و تێکچوونی باری دەروونی قوتابیانی لێکەوتووەتەوە.
٠ لە بەشێکی تری هۆڵەکاندا، پرسیاری وانەکانی ئایین و عەرەبی لە جیاتی ئەوەی بە زمانی کوردی پێبدرێت، بە زمانی عەرەبی پێدراوە. ئەمەش پێشێلکردنی مافی خوێندنە بە زمانی دایک بۆ قوتابیانی کورد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاوارە محەممەد، باوکی یەکێک لە قوتابییەکان، بە ئاڤای گوت: "کوڕەکەم لە هۆڵێکی تاقیکردنەوە بووە، سەرجەم مامۆستایانی چاودێر عەرەب و تورکمان بوون، بێ ئاگا بوونە لەوەی دەبێت پرسیار بە زمانی کوردی بە قوتابیانی کورد بدرێت، پرسیاری ئایین و عەرەبییان بە زمانی عەرەبی پێداون."
لێدوانی فەرمی: ڕەئوف سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی، بە ئاڤای ڕایگەیاند: کارەسات ڕوویداوە، قوتابییەکان دوو کاتژمێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دانیشتوون تاوەکو پرسیارەکان لە بەغدا گەیشتوون. هۆکاری ئەم کێشەیە بۆ نەبوونی نوێنەری کورد لە لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق گەڕاندەوە، ئاماژەی بەوەدا کە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری هۆڵەکان تەنیا عەرەب و تورکمانن، گوتشی، "منداڵانی کورد قوربانی کێشەی سیاسین."
یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کردووە بۆ ئەوەی کەمتەرخەمەکان سزا بدرێن و ڕووداوی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە. هەروەها دوو داواکاری گرنگی تریشیان هەیە:
٠ دووبارە کردنەوەی ئارەزوومەندانەی تاقیکردنەوە: قوتابییەکان بەهۆی دوو کاتژمێر چاوەڕوانکردنی پرسیاری دروست، قەلەق و هیلاک بوون، بۆیە نەیانتوانیوە بە دروستی وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.
٠ گۆڕینی پرسیارەکانی زانست: بەو پێیەی پرسیارەکانی وانەی زانست ئاشکرا بوونە، پێویستە پرسیارەکان بگۆڕدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





