ئاڤا نیوز
دوای چوار مانگ لە چاوەڕوانی دانیشتووانی گەڕەکێک لە ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش، کێشەی کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکەیان چارەسەر دەبێت. بەهۆی دواکەوتنی پارەی تەرخانکراوەوە پرۆژەکە ڕاگیرابوو، بەڵام بەڵێن دراوە هەفتەی داهاتوو پارە بۆ بەڵێندەرەکە خەرج بکرێت و کارەکان لە سەرانسەری ناحیەی کەڵەکدا دەستپێدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گەڕەکێک لە ناحیەی کەڵەک، کە ماوەی چوار مانگە کۆڵانەکەیان بە نیوەچڵی جێهێڵدراوە، هانایان بۆ ئاڤا هێناوە بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکەیان، ئەم پرۆژەیە کە بریتییە لە کۆنکرێتکردنی شەقام و کۆڵانەکانیان.
پاش بەدواداچوونی ئاڤا و قسەکردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار، دەرکەوت کە کێشەکە لە دواکەوتنی پارەی تەرخانکراوەوە سەرچاوەی گرتووە.
لێدوانی فەرمی: عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بەهۆی دواکەوتنی پارەی تەرخانکراو، بەڵێندەرەکە کارەکەی ڕاگرتبوو، بەڵام بەڵێندراوە هەفتەی داهاتوو پارە بۆ بەڵێندەرەکە خەرج بکرێت و کارەکان دەستپێدەکاتەوە."
عەنتەر فەرهاد هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە جگە لەو کۆڵانە، بەشێک لە گەڕەکەکانی دیکەش کۆنکرێتیان بۆ دەکرێت. بەگشتی، لە سەرانسەری ناحیەی کەڵەک نزیکەی دوو کیلۆمەتر شەقام ماوە کۆنکرێت بکرێت و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە کارەکان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





