ئومێد خۆشناو: شەقامی فیدڕاڵیی کۆیە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێکراوە
- هەواڵ
- 24 تشرینی یەکەم

دیمەنی دوای کردنەوەی شەقامی فیدڕاڵیی لە کۆیە
ئاڤا نیوز
ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی کردنەوەی شەقامی فیدڕاڵیی کۆیە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: "پڕۆسەکە بە حیزبی کراوە".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 23-10-2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان شەقامی 40 مەتریی فیدڕاڵی لە کۆیە کردەوە، دواتریش میدیاکانی یەکێتیی وا بڵاویانکردەوە کە دەستکەوتی حیزبەکەیانە و بە هەوڵی ئەوان تەواوکراوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پڕۆسەی کردنەوەی شەقامی فیدڕاڵ لە شاری کۆیە بە حیزبی کراوە، ئێمە وەکو پارێزگا لە کردنەوەی شەقامەکەدا ئاگادار نەکراوینەتەوە، میدیاکانی سەر بە یەکێتیش وایان بڵاوکردووەتەوە کە پڕۆژەکە لەسەر ئەرکی ئیدارەی گشتیی یەکێتیی جیبەجێ کراوە، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئومێد خۆسناو، ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست کراوە، کاتیک لە 19-4-2022 سەردانی کۆیەیان کردووە، خەڵکی ناوچەکە داوای تەواوبوونی پڕۆژەکەیان لێ کردووە، هەمان شەو داواکەیان گەیاندووەتە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەویش ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەکە داوە.
- هەر لە سەرەتاوە قوباد تاڵەبانی، نیازی ئەوەی هەبووە پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی حیزبییەوە جێبەجێ بکرێت، ئێمەش تەواوکردنی شەقامەکە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەمان مەبەست بووە.
باکگراوند: شەقامی فیدڕاڵی لە ساڵی 2013 بەردی بناغەی دانراوە، پرۆژەکە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە دەستاودەستی پێوە کراوە و تەواو نەکرا، دوایین جار کۆمپانیایەک ئەرکی تەواوکردنی پرۆژەکەی لە ئەستۆ گرت و ئەمرۆ کرایەوە. شەقامەکە سەرەتا بە ناوی "مام جەلال"ـەوە بوو، دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ شەقامی فیدڕاڵی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






