هۆشداریی لە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ساختە دەدرێت لەبارەی هەڵبژاردنەوە

شەیری بکە لە:
هۆشداریی لە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ساختە دەدرێت لەبارەی هەڵبژاردنەوە

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە عێراق

ئاڤا نیوز

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ناوەندی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی (DMC) هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی گێژاوی ساختەکاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ترسی ئەوەش هەیە تەکنەلۆژیاکانی ژیریی دەستکرد (AI) بەکاربهێنرێن بۆ بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ساختە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕای گشتی دروست بکەن.

وێنە گەورەکە: بە مەبەستی چەواشەکردن و کاریگەری خستنە سەر ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا بە تایبەتی لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردندا چەندین ڤیدیۆ و وێنەی ساختە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەکدا، ناوەندی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی (DMC) هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکی ساختە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاکانی ژیریی دەستکردەوە و ڕایگەیاند: ناوەندەکە پشتی بە توێژینەوەی بەڵگەدار بەستووە، کە لە هەندێک حاڵەتدا ئەم بڵاوکراوانە زیاتر لە 99%ـی دەنگدەران هەڵدەخەڵەتێنن.

زانیاریی زیاتر: ناوەندەکە ئاماژەی بەوەدا، هەندێک لە شێوازەکانی فێڵکردن و ساختەی ئەلیکترۆنی پێویستیان بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ئاڵۆز نییە، بەڵکو تەنیا چەند گۆڕانکارییەک و دەستکارییەکی دەنگ و ڤیدیۆ هەیە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا وریابن و زانیارییەکان پشتڕاست بکەنەوە پێش بڵاوکردنەوەیان، بۆ ئەوەی ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی زانیاریی ناڕاست و زیانبەخش بگیرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ