نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق: بەپەیامێکەوە سەردانی بەغدا دەکەم

شەیری بکە لە:
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق: بەپەیامێکەوە سەردانی بەغدا دەکەم

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق، ئاشکرای کرد، سەردانی داهاتووی بۆ بەغدا پەیامی پابەندبوونی واشنتن بۆ پاڵپشتیکردنی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو لەخۆ دەگرێت. 

وێنە گەورەکە: یەکشەممەی ڕابردوو 19-10-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی بۆ عێراق دەستنیشان کرد، بەمەش ساڤایا بە سێیەم نێردەی ئەمریکی بۆ عێراق دادەنرێت، دوای پۆل بریمەر لە ساڵی 2003 و بریت ماکگۆرک لە ساڵی 2014 لە قۆناغی شەڕی دژی داعشدا.

لێدوانی فەرمی: ساڤایا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی "Chaldean Press"، ڕایگەیاند: ئەمریکا کارنامەی خۆی بەسەر عێراقدا ناسەپێنێت، بەڵکو پاڵپشتی حکومەتێکی سەربەخۆ دەکات کە توانای بڕیاردانی سەروەری خۆی هەبێت.

زانیاریی زیاتر: نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق، دەڵێت: " ئامانجم ئەوەیە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسی، ئایینی و ئابووری عێراقییەکان کاربکەم بۆ دڵنیابوون لە عێراقێکی سەقامگیر و گەشەسەندوو و دوور لە ململانێی هەرێمی بتوانێت ببێتە هاوبەشێکی ڕاستەقینەی ئەمریکا."

ساڤایا لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا،  ئەرکەکەی لەسەر بنەمای بنیاتنانەوەی متمانە و بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن چڕدەبێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مارک ساڤایا بازرگانێکی ویلایەتی میشیگانی ئەمریکایە و  تەمەنی 40 ساڵە، هاوڵاتییەکی کلدانی ئەمریکییە و بنەچەی دەگەڕێتەوە بۆ کلدانەکانی عێراق و لە بواری پیشەسازی گژوگیادا کاری کردووە و لە هەڵمەتەکانی ساڵی 2024ـی ترەمپدا بۆنە و چالاکیی ڕێکخستووە کە پاڵپشتی لە کۆمەڵگەی عەرەبی - ئەمریکی و کلدانی لە ویلایەتەکەی بۆ ترەمپ کۆکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ