هەزار ناوی دیكە بۆ ڕەزامەندیی پێدانی زەوی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێن
- کوردستان
- 25 تشرینی یەکەم

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی بەردەوامە لە ناردنی ناوی ئەو کەسانەی کە بە هەر هۆکارێک بێت ناویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نەنێردراوە، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیە دۆسیەی هەزار کەسی دیکە تەواو بکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بەردەوامە، لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی شارەوانی بەردەوامە لە ناردنی ناوی ئەو كەسانەی كە بە هەر هۆكارێك بێت ناویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نەنێردراوە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی پێدانی زەوی.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی فۆڕمی زەویی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤای گوت، بەشێك لە فەرمانبەران بە هۆكاری جیاواز لە سەرەتای پرۆسەكە ناویان بۆ وەزارەتی شارەوانی نەنێردراوە بۆ ئەوەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بنێردرێت و ڕەزامەندییان بۆ وەربگیرێت، بەردەوامین لە ناردنی ناوی ئەم جۆرە فەرمانبەرانە، ئێستا ناوی شەش هەزار فەرمانبەران لە ئەنجوومەنی وەزیرانە كە لە ڕۆژانی ڕابردوو ناردوومانن، چاوەڕوانی ڕەزامەندین.
- سەربەست مەولوود گوتیشی: وەزارەتی ناوخۆ 370 ناو و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیش 500 ناوی نوێیان بۆ ناردووین، ئێستا پرۆسەی وردبینیان بۆ دەکەین، دواتر ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەین، بۆ ئەوەی ڕەزامەندیان بۆ پێدانی زەوی پێبدرێت، وەزارەتی پێشمەگەش ئاگاداری کردووینەتەوە کە ژمارەیەک ناوی دیکەیان ماوە بینێرن تا زەویان پێبدرێت، بەڵام ژمارەکە دیار نییە چەندە و هێشتا بۆیان نەناردووین.
- ئاماژەی بە ئەوەش دا ئەگەر لەم هەفتەیە پرۆسەی وردبینی تەواو بکەین، ئەوا نزیکەی هەزار ناوی دیکە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێرین، بۆ ئەوەیە ڕەزامەندی پێدانی زەوییان بۆ وەربگیرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






