ئەمریکا هەوڵ دەدات سووریا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەشداری پێبکات
- هەواڵ
- 25 تشرینی یەکەم

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هەوڵ دەدات سووریا وەک ئەندامێکی نوێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش زیاد بکات، ئەمەش دوای یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سووریا.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی داعش لە ساڵی 2014 کۆنترۆڵی بەشێكی زۆری خاكی سووریاو عێراقی کرد، بەسەرۆكایەتی ئەمریكا و لەسەردەمی باراک ئۆباما لە 5ی ئەیلوولی 2014 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا پێكهێنرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسەکانی ڕایگەیاندووە، حکومەتی سووریا بەشێوەیەکی سەرەتایی پێشوازی لەم پڕۆژەیە کردووە و هەسەدەش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هاوکاری لەگەڵ حکومەتی سووریا بۆ شەڕی داعش.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە ئاشکرای کردبوو، واشنتن پێشنیازی پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەت کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەسەدەش قبووڵی کردووە. ئەم هەنگاوە ئامانجی ئەوەیە شەڕی دژی داعش ببێتە شەڕێکی نیشتمانی و گشتگیر.
شێوازی جێبەجێکردن: بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە، پێویستە سوپای سووریا ڕێکبخرێتەوە و هەسەدەش تێکەڵی سوپای سووریا بێت. بڕیارە هێزێکی سەربازی هاوبەش لە سوپای سووریا و هەسەدە پێکبهێنرێت بۆ سەرکردایەتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش بە پشتیوانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە سەرەتای ئەم مانگەدا، مەزڵووم عەبدی لە حەسەکە پێشوازی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا و براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم کرد و تاوتوێی خێراکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی 10ی ئادار کرا، هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە هاوبەشی لە دژی داعش و بەهێزکردنی سەقامگیری کردەوە.
باکگراوند: هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە هەریەكە لە وڵاتانی، بەریتانیا، فەرەنسا، ئوسترالیا، ئەڵمانیا و ژمارەیەک لە وڵاتی دیكە پێكهات و دواتر بۆ 81 وڵات و 5 ڕێكخراوی هەرێمی و نێودەوڵەتی فراوانبوو و بەڵێنی بێهێزكردنی ڕێكخراوی داعش و بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و داراییەكەیان دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






