لە كابینەی نۆیەمدا هەزار و 840 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی گشتیی زیاد كراوە
- هەواڵ
- 25 تشرینی یەکەم

دیمەنی ڕووناکی کارەبا
ئاڤا نیوز
لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، لەڕێگەی دروستكردنی چەندین وێستگەی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەزار و 840 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی گشتی زیاد كراوە، هاوكات سێ هەزار و 500 پرۆژەی دابەشكردنی كارەبا و 61 پرۆژەی گواستنەوەی كارەبا جێبەجێ كراون.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەنگاو بە هەنگاو کاری کرد بۆ ئەوەی ژێرخانی کارەبا بەهێزتر بکات، لەپێناو دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاونیشتمانیان.
بابەتە ستراتیژییەكە: وێستگەکانی گەرمیان، خورمەڵە، بازیان و خەبات، دیارترین پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبان لە کابینەی نۆیەمدا، کە بەهۆیەوە؛ بەرهەمهێنانی كارەبا بەڕێژەی هەزار و 840 مێگاوات زیادكرا، لەگەڵ ئەوەشدا سێ هەزار و 503 پرۆژەی دابەشكردنی كارەبا و 61 پڕۆژە بۆ گواستنەوەی کارەبا، جێبەجێ كران.
هاوتەریب لەگەڵ بونیادنانی وێستگەکانی کارەبا، سیاسەتی پاراستنی ژینگە پەیڕەو کرا؛ لە ئێستادا زیاتر لە 80%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕێگای وزەی پاکەوە بەرهەم دێت.
قووڵتر: وردەكاریی بەرهەمهێنانی كارەبا بەمشێوەیە:
٠ 550 مێگاوات، وێستگەی هەڵمی
٠ 500 مێگاوات وزەی پاک
٠ 500 مێگاوات کۆمبایند سایکل
٠ 290 مێگاوات، وێستگەی سووتەمەنی
ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گوێرەی جۆری وزە لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:
٠ گازی سروشتی 83%
٠ کارۆئاوی 1%
٠ نەوتی ڕەش 11%
٠ گازوایل 5%
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






