گەورەترین پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گۆشتی سوور لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر دەکرێتەوە
- کوردستان
- 26 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان گەورەترین پڕۆژەی بەبازاڕکردن و سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: شێوازی سەردەمی بۆ بە بازاڕکردنی گۆشتی سوور پێکدێت لە مەیدانی فرۆشتنی ئاژەڵ، سەربڕخانە و لە قوتوونان. ئەم پڕۆژەیە بەهەمان سیستمی پێشكەوتووی وڵاتانی جیهان دروستکراوە.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ بە ئاڤا میدیای گوت، پڕۆژەکە ناوی "مێگەل"ـە و پڕۆژەیەکی تەواوکارییە، لەسەر ڕووبەری 357 دۆنم دروستکراوە. توانای جێکردنەوەی 50 هەزار سەر ئاژەڵی هەیە. ئەمە جگە لەوەی سەربڕخانەیەک لەخۆ دەگرێت کە لەسەر ڕووبەری 916 هەزار مەتر دووجا کە دەکاتە 366 دۆنم، دروستکراوە، توانای سەربڕینی دوو هەزار سەر ئاژەڵی هەیە. ئەم پڕۆژەیە دەبێتە گەورەترین سەنتەری بەبازاڕکردنی گۆشتی سوور لەسەر ئاستی هەموو عێراق.
بەوتەی فیراس سدیق، مەیدانی کۆنی ئاژەڵان نامێنێ، ئەوانەی کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵیان دەکرد، لەوێ شوێنیان پێ دەدرێت و خانوو و شوێنی حەوانەوەی ئاژەڵ دابینکراوە. ئەمە جگە لەوەی بەشێکی دیکەی پڕۆژەکە هێڵی بەبازاڕکردنە لە ڕێگای کارگەی لە قوتوونان و دروستکردنی هەمبەرگر، سۆسج، دۆنەر و چەند بابەتێکی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای وت: کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژەکە دەکرێتەوە، ئەم پڕۆژەیە بە شۆڕشێکی پیشەسازی لە بواری سامانی ئاژەڵ و ئاژەڵداری، تەندروستیی خۆراک و بەرهەمهێنانی گۆشت دادەنرێت، لە ساڵی 2022 دەست بە دروستکردنی کراوە و خاوەنی مۆڵەتی دەستەی وەبەرهێنانە بە ژمارە (1187).
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە لە دوو قۆناغ پێکهاتووە: قۆناغی یەکەم 100٪ی کارەکانی تەواو بووە، قۆناغی دووەم دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی 100 ملیۆن دۆلارە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئامانجی دروستکردنی پڕۆژەکە دامەزراندنی سەنتەرێکی بازرگانی هاوچەرخە بۆ هێنان و ناردنی و کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە سەرتاسەری عێراق، هەروەها پەیڕەوکردنی ستانداردە جیهانییە کشتوکاڵییەکانە لە قەڵەوکردن و بەخێوکردنی ئاژەڵ، نوێگەری لە داهێنان و بەرهەمهێنانی گۆشت و پێشکەشکردنی بە هاونیشتمانیان بە باشترین کوالێتی و ڕەچاوکردنی مەرجە تەندروستییەکان، پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی بەکارهێنانی نوێترین ئامێر و سیستم بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی ژینگە و بەکارهێنانەوەی جۆرە جیاوازەکانی پاشەڕۆ بۆ بەرهەمی سوودبەخش، دەستبەرکردنی هەزار هەلی کار بۆ هاونیشتمانیان.
ژمارەکان وا دەڵێن: پرۆژەکە لە دەروازەیەکی سەرەکی پێکدێت، هەروەها چەند بەشێکی جیاواز لەخۆدەگرێت، بەم شێوەیەن:
حەساری بەخێوکردنی ئاژەڵ: ئەم بەشە 380 حەسار بە سێ ڕووبەری جیاواز لەخۆ دەگرێت کە بەم شێوەیەیە:
-198 حەسار بە ڕووبەری 704 مەتر دووجا.
-36 حەسار بە ڕووبەری 833 مەتر دووجا.
-16 حەسار بە ڕووبەری 563 مەتر دووجا.
-106 مەیدان بە ڕووبەری 558 مەتر دووجا.
-یەک مەیدانی ڤی ئای پی بە ڕووبەری هەزار و 90 مەتر دووجا.
هەر حەسارێک لەم بەشانە پێکدێت:
- دوو شوێنی مانەوەی ئاژەڵان.
- دوو شوێنی ئالیکدانی ئاژەڵان.
- ڕێڕەوی ناوەڕاست بۆ خزمەتگوزاری و هاتووچۆکردن.
- شوێنی حەوانەوەی چاودێر.
بۆچی گرنگە: بەگوتەی بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ، ئەو سیستمە کۆنەی هەبوو هۆکار بووە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و بۆنی ناخۆش. لەم مەیدانە نوێیە هەموو ئاژەڵێک پشکنینی بۆ دەکرێت و هیچ مەیدانێکی دیکەی ئاژەڵان لە هەولێر نامێنێ و هەمووی دەبرێتە ئەوێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






