وەزارەتی کارەبا لەسەر کارەبای 24 کاتژمێری سکاڵا لەسەر چەند دەزگایەکی میدیایی تۆمار دەکات
- هەواڵ
- 26 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی چەند میدیایەک هەواڵی کەم کردنەوەی کارەبای 24 کاتژمێریان بڵاوکردەوە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەین".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 25-10-2025، لە میدیاکان لەسەر زاری وتەبێژی وەزارەتی کارەبا وا بڵاویان کردەوە کە لە وەرزی زستاندا کارەبای 24 کاتژمێری نامێنێت و نرخی کارەباش زیاد دەکرێت و جارێکی دیکە کار بە مۆلیدە ئەهلییەکان دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە 26-10-2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەواڵی کەناڵێکی ڕاگەیاندن لەسەر پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕەتدەکەینەوە، چونکە ڕۆژانە پڕۆژەکە فراوانتر دەبێت، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاری لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا یاریکردنە بە هەست و سۆزی هاووڵاتیان، بۆیە وەزارەتی کارەبا بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت، کە لە دادگا سکاڵا دژی ئەو کەناڵانە تۆمار بکات، کە هەواڵی ناڕاست و دوور لە بنەماکانی ڕاگەیاندن بڵاودەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم هەواڵە کرد و بۆ ئەم مەبەستەش قسەی لەگەڵ ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، ئەو بە ئاڤای گوت: ئەوەی لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری و بەرزکردنەوەی نرخی کارەبا لە وەرزی زستاندا بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






