بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەبێتە مەترسی لەسەر خوێندنی کوردی لە کەرکووک
- هەواڵ
- 26 تشرینی یەکەم

دیمەنی قوتابییانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیارێکی نوێی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەبارەت بە قەدەغەکردنی وانەوتنەوەی مامۆستایانی خۆبەخش، مەترسی گەورەی بۆ سەر خوێندنی کوردی لە کەرکووک و دەوروبەری دروست کردووە. پێشبینی دەکرێت بەهۆی ئەم بڕیارەوە خوێندن لە دەیان قوتابخانە بووەستێت و لە سەدان قوتابخانەی دیکەشدا کێشەی جددی بۆ پڕۆسەی خوێندن دروست بێت.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێکی دەرکردووە کە بەپێی ئەو بڕیارە، چیتر مامۆستایانی خۆبەخش بۆیان نییە بەبێ بەرامبەر وانە بڵێنەوە و هەروەها دامەزراندنیش نییە. لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، هەر قوتابخانەیەک پابەند نەبێت و مامۆستای خۆبەخشی هەبێت، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت. هەرچەندە ئەم بڕیارە بۆ سەرجەم ناوچەکانی عێراقە، بەڵام زۆرترین کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرکووک دەبێت و بە پلەی یەکەم زیان بە خوێندنی کوردی دەگەیەنێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە کەرکووک و دەوروبەری، نزیکەی 500 قوتابخانەی کوردی بوونی هەیە کە زیاتر لە 100 هەزار قوتابی تێیاندا دەخوێنن. جگە لە مامۆستا هەمیشەییەکان، ژمارەی مامۆستایانی خۆبەخشی کورد لەو قوتابخانانەدا هەشت هەزار و 132 مامۆستا دەبێت. بە گشتیش لە کەرکووک 22 هەزار مامۆستای خۆبەخش هەیە، کە بەپێی ئەم بڕیارە دەبێت هەموویان دەستبەرداری وانەوتنەوە ببن و بگەڕێنەوە ماڵەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤان فاسۆ، مامۆستای خۆبەخش لە قوتابخانەی شۆریجە، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "لە قوتابخانەکەی ئێمە 14 مامۆستا هەیە، حەوتیان خۆبەخشن. ئێمە پێنج ساڵە بێبەرامبەر وانە دەڵێینەوە."
لێدوانی فەرمی: ڕەئوف سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بڕیارەکە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر خوێندنی کوردی و ڕەنگە بەهۆی بڕیارەکەوە خوێندن لە دەیان قوتابخانە بووەستێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





