
دیمەنێک لە قەزای خورماڵ
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 621 ملیۆن دینار تەرخانكرا بۆ تەواوكردن و كۆنكرێتكردنی دوو پڕۆژەی ئاودێریی لە گوندی یاڵانپێ سەر بە قەزای خورماڵ و دەستكراوە بە جێبەجێكردنی پرۆژەكان.
چیرۆكی سەرەكی: لە چوارچێوەی بەدواداچوونی خودی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ گرفت و داواكارییەكانی هاونیشتمانیانی پارێزگای هەڵەبجە، فەرمانگەی بەدواداچوونی پڕۆژەكان لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە 621 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ هەردوو پڕۆژەی ئاودێری و چاككردنەوە و كۆنكرێتكردنی جۆگەكانی قوڵەنگەچین و گەنەبۆ لە گوندی یاڵانپێ سەر بە قەزای خورماڵ.
لێدوانی فەرمی: د. كاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە ئاڤای ڕاگەیاند، جێبەجێكردنی ئەم دوو پڕۆژەیە داواكاریی خەڵكی خورماڵ بوو لەكاتی سەردانەكەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، كە هەر ئەوكات بەڵێنی پێدان سەرجەم داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات.
زانیاریی زیاتر: گوژمەی زیاتر لە 305 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردن و كۆنكرێتكردنی هەردوو جۆگەی قوڵەنگچین تەرخان دەكرێت، هاوكات بڕی 316 ملیۆن دیناریش بۆ جۆگەی گەنەبۆ تەرخان دەكرێت كە هەردوو پڕۆژەكە دەكەونە گوندی باڵانپێ لە قەزای خورماڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






