ئاڤا کورسییە تەرخانکراوەکانی پارێزگاکانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕوون دەکاتەوە
- هەواڵ
- 26 تشرینی یەکەم

دیمەنی پۆستەری ژمارەیەک کاندید. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کێبڕکێی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق تا دێت گەرمتر دەبێت، چ لەناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و چ لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ـی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییە کوردییەکانیش چەندین کاندیدیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، 301 کاندید لەسەر 46 کورسیی تەرخانکراو بۆ چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان کێبڕکێ دەکەن.
ژمارەکان وا دەڵێن: ژمارەی کاندیدەکان بەگوێرەی پارێزگاکان:
٠ لە پارێزگای هەولێر، 108 کاندید کێبرکێ لەسەر 15 کورسی بازنەکە دەکەن، لەگەڵ کورسییەکی کۆتای کریستیان.
٠ لە پارێزگای دهۆک، 58 کاندید کێبرکێ لەسەر 11 کورسی بازنەکە دەکەن، لەگەڵ کورسییەکی کۆتای کریستیان.
لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، 135 کاندید کێبرکێ لەسەر 18 کورسی بازنەکە دەکەن، لەم دوو پارێزگایەدا کورسیی تایبەت بۆ پێکهاتەکانی دیکە دانەنراوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەو 46 کورسییە، 12 کورسی بۆ کۆتای ژنان تەرخانکراوە، پێنج کورسی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە، چوار کورسی بۆ هەولێر و سێ کورسی بۆ دهۆک. ئەم ژمارەیە بەشێکە لە 83 کورسی گشتیی کۆتای ژنان لە پەرلەمانی عێراق لە کۆی 329 کورسییەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جیا لەو 46 کورسییەی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، حیزب و لایەنە سیاسییەکان هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کاندیدیان هەیە.
٠ لە کەرکووک، کە 13 کورسی هەیە، هەریەک لە پارتی و یەکێتی 24 کاندیدیان هەیە.
٠ لە نەینەوا، کە 34 کورسی هەیە، پارتی 61 کاندیدی هەیە، لەکاتێکدا یەکێتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەک لەگەڵ لایەنە عەرەبییەکان، بە گشتی 62 کاندیدیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






