ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا دوای هەفتەیەک بەدواداچوون، کێشەیەکی هاووڵاتییەک کە مافی لەلایەن کەسێکی دەستڕۆیشتووەوە خورا بوو، چارەسەر کرد. ئەمڕۆ، هەردوو لایەنی کێشەکە لە ئاڤا میدیا ئامادە بوون و بەڵێننامەی گەڕاندنەوەی مافەکان واژۆ کرا.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، هاوڵاتییەک سەردانی ئاڤا میدیای کرد و گلەیی ئەوەی هەبوو کە کەسێکی دەستڕۆیشتوو ستەمی لێکردووە و مافەکانی خواردووە، بەبێ ئەوەی ئامادە بێت مافەکانی بۆ بگەڕێنێتەوە. هاووڵاتییەکە بە ناچاری پەنای بۆ ئاڤا هێنابوو بۆ ئەوەی دەنگەکەی بگات و کێشەکەی چارەسەر بکرێت.
ئاڤا میدیا دەستبەجێ دەستی بە بەدواداچوون کرد و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام لەسەر خەت بوون لەگەڵ ئەو کەسەی کە تۆمەتبار بوو بە خواردنی مافی ئەو هاووڵاتییە. بەهۆی هەوڵ و کۆششی بەردەوامی تیمەکەوە، کێشەکە گەیشتە قۆناغی چارەسەرکردن.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ، ئەو هاوڵاتییەی کە مافی خورابوو، بە خۆی و منداڵەکانییەوە سەردانی ئاڤا میدیای کردەوە. هەروەها ئەو کەسەی کە تۆمەتبار بوو بە خواردنی مافەکە، ئەویش ئامادە بوو. لە بەردەم کامێرای ئاڤا میدیا ، کەسی دەستڕۆیشتوو بەڵێننامەیەکی پڕکردەوە. بەپێی بەڵێننامەکە، ناوبراو بەڵێنی دا کە تا ڕۆژی یەکشەممە سەرجەم مافەکانی ئەو هاووڵاتییە بگەڕێنێتەوە.
لە کۆتایی پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکەدا، هەردوو لایەنی کێشەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ڕۆڵی ئاڤا میدیا لە چارەسەرکردنی کێشەکەیان و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەنەکەی دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






