ئاڤای خەڵک؛ هاوڵاتییانی مامەجەلکە و فریز و هیران داوای دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی ڕێگاکەیان دەکەن
- هەواڵ
- 26 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕێگای سەرەکی مامەجەلکە - فریز - هیران، کە ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد و دواتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستا، جارێکی دیکە بووەتە داواکارییەکی گەرم لەلایەن دانیشتووانی گوندەکانی سنوورەکە و شۆفێرانی بارهەڵگر.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا، پڕۆژەی ڕێگای سەرەکی مامەجەلکە - فریز - هیران دەستیپێکرد. لەو کاتەشدا ئاڤا میدیا ڕۆڵی هەبوو لە گەیاندنی داواکاری خەڵکی ناوچەکە و بڕیاری دەستپێکردنی پڕۆژەکە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم بەهۆی نەبوونی بودجە و قەیرانی داراییەوە، کارەکانی پڕۆژەکە وەستان.
داواکاری فەرمی: ئێستا دانیشتووانی گوندەکانی سنوورەکە و شۆفێرانی بارهەڵگر، کە ڕۆژانە بەو ڕێگایەدا هاتووچۆ دەکەن، جارێکی دیکە پەنایان هێناوەتە بەر ئاڤا میدیا و داوا دەکەن دەنگیان بگەیێنرێتە لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی پڕۆژەکە دەستپێبکاتەوە و ڕێگاکە تەواو بکرێت.
هاوکات، ژمارەیەک لە خاوەنی ئامێر و بارهەڵگرەکان کە لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا کاریان کردووە، هێشتا پارەی شایستەی خۆیان وەرنەگرتووە و داوای بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە زیاتر لە سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار تەرخان کرا، کەمتر لە دوو ملیاری بۆ خەرج کراوە و ئەوەی دیکەی ماوە ئێستا لە هەوڵی دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەین کە ماوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە تەواو بکرێت."
عیماد محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێریش، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا وتی: "کار لەسەر دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە دەکەین. لەگەڵ دابینکردنی پارەی پێویست کارەکانی پڕۆژەکە دەست پێدەکەینەوە و پارەی ئەو کەسانەش دەدەینەوە کە لە پڕۆژەکە کاریان کردووە و شایستەی خۆیان وەرنەگرتووە."
باکگراوند: درێژیی ڕێگای مامەجەلکە 25 کیلۆمەترە و دەکەوێتە سنووری قەزای شەقڵاوە. ئەم ڕێگایە ڕێگای سەرەکی هەولێر - سۆران دەبەستێتەوە بە ڕێگای سەرەکی شەقڵاوە - هیزۆپ، بۆیە تەواوکردنی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هاتووچۆ و گواستنەوەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






