مۆساد ئەو گرووپەی ئاشکرا کرد کە لەسەر ئاستی جیهان هێرش دەکەنە سەر جووەکان
- هەواڵ
- 26 تشرینی یەکەم
دیمەنی بەرپرسانی یەکە نهێنییەکەی ئێران کە مۆساد بڵاوی کردووەتەوە
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل یەکەیەکی نهێنی ئێرانی ئاشکراکرد کە بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە و کەسایەتییە جووەکان لە سەر ئاستی جیهان، گرووپێکی مافیای کوردیش بەشێکن لەو گرووپانەی کاریان بۆ دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: مۆساد دەڵێت، سەردار عەمار کە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێرانە، سەرۆکایەتیی یەکەیەکی هێزی قودسی ئێرانی کردووە کە لە 11 هەزار کەس پێکهاتووە و پلانی هێرش و کردەوەی چەکداریان دژ بە جوولەکە و ئیسرائیلییەکان لە سەرانسەری جیهان، لە ئەورووپا و ئوسترالیاوە، دادەڕشت.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی مۆساد، یەکە نهێنییەکەی هێزی قودسی ئێران لە سەرانسەری جیهان تۆڕێکیان دروست کردووە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دژ بە دامەزراوە و کەسە جوولەکەکان.
ئەمەش بزانە: ئەندامانی ئەم یەکەیە بە نهێنی پەیوەندییان لەگەڵ کەسانی بیانیدا دروست کردووە تاوەکو لە ڕێگەی ئەوانەوە ئەو دامەزراوە و کەسە جوولەکانە بکرێنە ئامانج کە تاران دیاری کردوون.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە مانگی چواری ئەمساڵ، کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی وردی لەسەر ئەو گرووپە مافیایانە بڵاوکردەوە کە کار بۆ یەکە نهێنییەکەی ئێران دەکەن، گرووپەکەی ڕەوا مەجید مەترسیدارترین مافیای سویدیش کە بە ڕێوی کورد ناسراوە یەکێکە لەو گرووپانەی کە لە ئەوروپا کار بۆ ئێران دەکەن و جووەکان دەکەنە ئامانج.
ناو و وێنەی مافیاکانی سوید لە ڕاپۆرتێکی تایبەتی کەناڵی CNNـی ئەمریکی 
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






