
ژمارەیەک لایەنگری حیزبوڵڵای لوبنان شیوەن دەگێڕن
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زنجیرەیەک هێرشی ئەنجامدا، کە سەرکردە دیارەکانی حیزبوڵڵای لە لوبنان کردووەتە ئامانج.
وێنە گەورەکە: لەدوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردووەوە، سوپای ئیسرائیل دەستی لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی حیزبوڵڵا و کادیرەکانی هەڵنەگرتووە و لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوامە.
بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵی 14ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، بەشی هەواڵگری بە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکانی لوبنان دەکات و ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن، تا ئەو کاتەی حیزبوڵڵا هەڕەشە لە سنووری باکوور و هاووڵاتییانی ئیسرائیل بکات.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی کەناڵەکە لە ماوەی ڕابردوودا چوار کردەی جیاوازی تیرۆرکردن لە چوار شوێنی جیاواز لە ناو لوبنان ئەنجامدراون، کە بوونەتە هۆی کوژرانی پێنج چەکداری حیزبوڵڵا، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵێکدایە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە بونیادنانەوەی توانا سەربازییەکانی حیزبوڵڵا لە باشوور.
دیارترین ئەو کەسانەی کوژران:
- زەین ئەلعابدین حوسێن فەتونی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فەتونی "سەرکردەی یەکەی دژە زرێپۆش لە هێزی ڕەزوان"ی سەر بە حیزبوڵڵا بووە.
- گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئەدرعی نووسیویەتی، سوپا "سەرکردەیەکی بەڕێوەبردنی سیستمی مووشەکەکانی دژە زرێپۆشی، لە یەکەی هێزی ڕەزوانی سەر بە حیزبوڵڵا کوشتووە، کە هەوڵی دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی تیرۆریستی لە باشووری لوبنان دەدا."
- محەممەد ئەکرەم عەرەبیە: یەکێک لە سەرکردەکانی هێزی تایبەتی ڕەزوان، ئیسرائیل دەڵێت: عەرەبییە هەوڵی زۆری بۆ دووبارە نۆژەنکردنەوەی تواناکانی شەڕکردنی حیزبوڵڵا داوە و بەشداری لە هەوڵی چاککردنەوەی ژێرخانەکەیدا کردووە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ناوچەی قلیعە لە باشووری لوبنان کوژرا.
- عەبد مەحموود ئەلسەید: لە ناوچەی ناقورە کرایە ئامانج، کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا ناوەندێکی سەرەکی چالاکییەکانی حیزبوڵڵا بووە.
- عەلی حوسێن موسەوی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، موسەوی لە بیقاع کوشتووە، تۆمەتباری کرد بەوەی "قاچاخچی چەک بووە لە حیزبوڵڵا" و "بازرگانی چەک و قاچاخچی کەرەستەی شەڕ بووە لە ڕیزەکانی حیزبوڵڵادا و تێوەگلابووە لە کڕینی چەک و گواستنەوەیان لە سووریاوە بۆ لوبنان و ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە کارەکانی بونیادنانەوە و چەکدارکردنی" حیزبوڵڵا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






