بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن" بڕیاری زیندانیکردن بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەرچوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 تشرینی یەکەم

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی ئیستانبووڵ
ئاڤا نیوز
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی ئیستانبووڵ و کاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە کاتێکدا پێشتر بە تۆمەتی "گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن" خرایە زیندان، ئێستا بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن" زیندانی دەکرێت و لای خۆیشیەوە تەواوی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.
بڵاکراوەی فەرمی: دوای وتە لێوەرگرتنیان کە 11 کاتژمێری خایاند، دادگای سوڵحی تاوانەکان لە ئیستانبووڵ بە تۆمەتی دروستکردنی تۆڕێکی "سیخوڕیی سیاسی" لە بەرژەوەندی بەریتانیا و ئەمەریکا، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هەریەک لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، مەردان یەنارداغ، بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی تەلە 1 و نەجاتی ئۆزکان، بەڕێوەبەری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەرکرد.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە بڕیارەکەی دادگادا بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکایەتیی تۆڕەکەی کردووە تاوەکوو بتوانێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی هاوکاری بۆ هەڵمەتی بانگەشەی سەرۆکایەتیی کۆمار کۆبکاتەوە. لەسەر ڕاسپاردەی ئیمامئۆغڵوش بۆ سیخوڕی زانیاری لەسەر چەندین هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و داتاکانی شارەوانیی گەورەشاری ئیستانبووڵ کۆکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەردان یەنارداغیش کەناڵی تەلە 1'ی وەک میدیای ئەم تۆڕە سیخوڕییە بەکارهێناوە و کەناڵەکە هەوڵی بەلاڕێدابردن و چەواشەکردنی بینەرانی داوە. ئەمەش لە کاتێکدایە سێ ڕۆژ لەمەوبەر یەنارداغ لەکارەکەی لادرا و ڕۆژنامەنووسێکی نزیک لە ئاک پارتی بە قەییوم لەجێی دانرا.
لە لایەکی دیکەوە: خودی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کە چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ڕایگەیاند خۆی کاندید دەکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆمار لە 19-3-2025 دەستگیر کرا، پاشان بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی بریاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو و لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی گەورەشاری ئیستانبووڵ دوورخرایەوە و ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا بە تووندترین شێوە ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکەنەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەسەڵاتی دادوەری کراوەتە ئامرازی دەست دەسەڵاتی سیاسی بۆ سەرکوتکردنەوە و دەست و پێ بەستنی ئۆپۆزسیۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





