
ئاڵای وڵاتی فەرەنسا و عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دادی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە دۆسیەیەکی یاساییدا کە لە دادگای پاریس لە دژی جووڵێنرابوو، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆسیەکە لەلایەن کۆمپانیای "سەقری کەنداو"ـەوە کرابووەوە، کە داوای 49 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک قەرەبوو لە حکومەتی عێراق دەکرد. بەڵام دادگا بڕیارەکەی بە قازانجی عێراق دا و داواکەی کۆمپانیاکەی ڕەتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: هەیسەم موحی ڕازی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتەکە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە لە ساڵی 2000دا دوو گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا واژۆ کردبوو بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی. بەڵام، بەهۆی بارودۆخی نائاسایی و ڕووداوەکانی دوای ساڵی 2003، جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە وەستا.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ڕازی، کۆمپانیاکە دواتر هەوڵی داوە پەنا بۆ ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ببات بۆ داواکردنی قەرەبووێکی گەورە، بەڵام تیمی وەزارەتی داد توانیویەتی هەموو بەڵگەکانی کۆمپانیاکە پووچەڵ بکاتەوە.
لەهەمان کاتدا: بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی جەختی لەوە کردەوە کە فەرمانگەکەیان هەوڵێکی زۆری داوە لە بەدواداچوونی ئەم دۆسیەیە، کە لە ساڵی 2023دا سەریهەڵداوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان تا دەرچوونی بڕیاری کۆتایی بە قازانجی عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






