ئاڤا نیوز
زیاد مامۆستا ئەحمەد، کاندیدی ژمارە 19ـی پارتی دیموکراتی کوردستان 275 بە شێوازێکی جیاواز لە کاندیدەکانی دیکە دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە و سەرنجی زۆری بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە. ئەو دوور لە بەکارهێنانی تیمی گەورە و خەرجی زۆر، بە شێوەیەکی تاکەکەسی پۆستەرەکانی خۆی دروست دەکات و لەسەر شەقامەکان هەڵیان دەواسێت.
بۆچی گرنگە؛ ئەم هەنگاوەی زیاد ئەحمەد لە کایەی سیاسی و هەڵبژاردنەکاندا بە دیمەنێکی نوێ دادەنرێت، کە تێیدا کاندیدەکان بە گشتی پشت بە تیمی گەورە و کۆمپانیای تایبەت دەبەستن بۆ بەڕێوەبردنی بانگەشەکانیان.
لێدوانی فەرمی؛ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاڤا میدیا، زیاد ئەحمەد هۆکاری ئەم کارەی بۆ دوو خاڵی سەرەکی گەڕاندەوە. یەکەمیان پەیوەندی بە کەسایەتی خۆیەوە هەیە، کە حەز دەکات کارەکانی بە دەستی خۆی ئەنجام بدات. ئەو ووتی: "یەکەمیان بونیەی من وایە پێم خۆشە بە دەستەکانی خۆم کارەکان بکەم و نەک لە ئێستاوە سەدان تیم بنێرمە سەر شەقامەکان بە جۆرێک جیاکردنەوەی خۆم بێت لە خەڵک."
زانیاریی زیاتر؛ هۆکاری دووەمیش، وەک خۆی ئاماژەی پێدا، پەیوەستە بە لایەنی داراییەوە. ناوبراو ڕایگەیاند کە دروستکردنی پۆستەرەکان لەلایەن پیشەوەرانەوە تێچوویەکی زۆری دەوێت و ئەمەش ئەرکێکی قورسی دەخستە سەر شانی. زیاد ئەحمەد دەڵێت: "ئەم هەموو پۆستەرە گەر لای ئاسنگەرەکان دروست بکرێت، ئەوە لە ڕووی مادییەوە ئەرکێکی قورس دەکەوێتە سەرم، بۆیە باشترین کار ئەوەیە ئێستا دەیکەم."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ببینە و ببیستە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
- فۆتۆستۆری
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارکردن لە پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان دەستیپێکرد
- ببینە و ببیستە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ئەو خێزانەی 15 ساڵە سەرقاڵی ڕاوەماسین
- فیچەر
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
تایەر تۆفیق؛ دەنگێکی نەمر لە کۆیەوە
- فیچەر
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژن و پیاو لە گوندی فەقیانی پێکەوە دانوولە دروست دەکەن





