ئاڤای خەڵک؛ لە هەولێر ئاوی ئاوەڕۆ تێکەڵی ئاوی خواردنەوەی گەڕەکێک دەبێت
- هەواڵ
- 27 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
چەند دانیشتوویەکی گەڕەکی 5ـی حەسارۆکی هەولێر گلەیی ئەوەیان دەکرد کە ئاوی پاکی خواردنەوەکەیان لەگەڵ ئاوی ئاوەڕۆ تێکەڵ بووە و گرفتی بۆ دروست کردوون، ئەوان لە ڕێگەی ئاڤاوە داوایان کردبوو کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی؛ چەند دانیشتوویەکی لە گەڕەکی 5ـی حەسارۆک لە هەولێر ڤیدیۆیەکیان بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێن، بۆرییەکی ئاوی پاکی خواردنەوە لە گەڕەکەکە شکاوە و ئاوەکەش تێکەڵ بە ئاوەرۆ دەبێت و ئاوێکی زۆر بەهەدەر دەچێت. کێشەیەکی دیکەش کە ئەو هاووڵاتییانە ئاماژەی بۆ دەکەن ئەوەیە و دەڵێن، "ئاوی گەڕەکەکەمان زۆرباشە بەڵام هەندێک هاووڵاتی تەوافەی سەربانیان دانەناوە و ئاوێکی زۆر بەهەدەر دەچێت، داوا دەکەن بە ناچاری خەڵک ناچار بکرێت ئاو بەفیڕۆ نەدەن".
لێدوانی فەرمی: بەڕێوبەری ئاوی هەولێر لەبارەی بۆرییە شکاوەکە وتی، "دەستبەجێ تیم دەنێرین". دوای بەدواداچوونیش ئاڤای ئاگادار کردەوە "کە بۆریە شکاوەکەیان چاککردووەتەوە و ئێستا کێشەکە نەماوە".
زانیاریی زیاتر؛ لەبارەی دانانی تەوافەی سەربانیش کە یەکێکە لە کێشەکانی بەشێکی دیکەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە ئەو وتی، "بەدواداچوون دەکەین هەر ماڵێک تەوافەی تانکی نەبەستبێت سزا دەدرێت، ڕێگە نادەین ئاو بەفیڕۆ بدرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





