لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا چوار بوومەلەرزەی بەهێز پارێزگایەکی تورکیا دەهەژێنن
- هەواڵ
- 28 تشرینی یەکەم

دیمەنی ڕوودانی بوومەلەرزە لە تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی درەنگانی شەوی ڕابردوو بە گوڕی 6.1 و 4.2 پلەی ڕێختەر پارێزگای باڵکئەسیر'یان لە خۆرئاوای تورکیا هەژاند، کاتژمێر 5:36ی بەرەبەیانی ئەمڕۆش بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر ئەو پارێزگایەی هەژاندەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەزگای بەڕێوەبردنی دۆخی لەناکاو و کارەساتەکان (ئافاد) بڵاویکردووەتەوە، بۆ جارێکی دیکە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر شارۆچکەی سندرگی لە پارێزگای باڵکئەسیر هەژاندووە.
زانیاریی زیاتر: لە شەوی ڕابردووەوە بوومەلەرزە نەیهێشتووە ئەو پارێزگایەی تورکیا بخەوێت و خەڵک لە ترسی گیانی خۆیان لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە و شەویان لەژێر باران بەسەربرد.
- ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵاییی 7 کیلۆمەتر لە چینی زەویدا ڕووی داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بوومەلەرزەی یەکەم کاتژمێر 10:48 شەوی ڕابردوو ڕوویدا، گوڕەکەی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر بوو، پارێزگای باڵکئەسیری هەژاند، سێ پاشلەرزە بە گوڕی 4.1، 3.5 و 3.9 ڕوویان دا.
- بوومەلەرزەی یەکەم لە قوڵایی 5.9 کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا ڕووی دابوو.
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەرکەوت بە هۆی بوومەلەرزەکانەوە سێ باڵەخانە بە تەواوی داڕووخاون و لەگەڵ زەوی تەخت بوون.
- بەپێی ئامارە فەرمییەکان بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە کەس گیانی لەدەست نەداوە، تەنیا 18 کەس بە سووکی بریندار بوون.
- بوومەلەرزەکە لە هەریەک لە پارێزگاکانی ئیزمیر، بورسا، ئیستانبووڵ، تەکیرداغ، کۆجائەلی و ساکاریا هەستی پێ کراوە و بە هۆی بوومەلەرزەکانەوە ئەمڕۆ لە ناوەندەکانی خوێندن لە باڵکئەسیر کراوەتە پشوو.
- تەنها لە کاتژمێر نیو کاتژمێری دوێنێ شەو 26 پاشلەرزە ڕوویان داوە، کە بەهێزترینیان بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە.
باکگراوند: ئەوەی جێی سەرنجە 10.8.2025، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر هەمان ناوچەی پارێزگای باڵکئەسیری هەژاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





