ڕاوێژکارێکی سوودانی: قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق لە 13 ملیار دۆلار تێناپەڕێت
- هەواڵ
- 28 تشرینی یەکەم

لۆگۆی بانکی ناوەندی عێراق و دۆلاری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
پرسی قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق لە هەندێک لە میدیا ناوخۆییەکان بووەتە بابەتی ڕۆژ و ئاماری جیاواز بڵاودەکەنەوە، ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لەبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو ژمارە و ئامارانەی لەم دواییانە دا بڵاوکراونەتەوە ڕاست نین.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، بە ئاڤای ڕاگەیاند: کۆی گشتیی ئەو قەرزە دەرەکییانەی کە تاوەکو ئێستا نەدراونەتەوە 13 ملیار دۆلار تێناپەڕێت و نیوەی ئەم بڕە پارەیە وادەی دانەوەی تا ساڵی 2028 دەبێت.
لە بودجەی گشتییدا خەرجی ساڵانەی دیاریکراو بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەکان تەرخانکراوە، عێراقیش هەرگیز لە هیچ وادەیەکی دانەوەی قەرز دوانەکەوتووە، ئەمەش بەهۆی میکانیزمە تەکنیکییە وردەکان و هەماهەنگی تۆکمەی حکومەت لە نێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندییەوە.
ئەمەش بزانە: ناوبراو لەبارەی قەرزە ناوخۆییەکانیش باسی لەوەکرد: قەرزەکان بە 85 بۆ 91 ترلیۆن دینار خەمڵێندراون، زۆربەی ئەم قەرزانە لەلایەن بانکە حکومییەکانەوە وەرگیراون، هاوکات کەمتر لە نیوەی لەلایەن پاکێجی وەبەرهێنانی بانکی ناوەندی عێراقەوەیە کە لە ئاستێکی تەکنیکی و دارایی بەرزدا بەڕێوە دەبرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: مەزهەر ساڵح باسی لەوەشکرد، لیژنە تایبەتمەندەکان بە هاوکاری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی ڕاوێژکاری، پلانێکی گشتگیریان تەواو کردووە کە چەند مانگێکە کاری لەسەر دەکەن. قەرزە ناوخۆییەکان بە نزیکەی 20 ترلیۆن دیناری عێراقی مەزەندە دەکرێت بۆ ئامرازی وەبەرهێنانی بەرهەمدار. ئەمەش قۆناغی یەکەمی بەرنامەیەکی نیشتمانییە بۆ بەڕێوەبردنی قەرزە ناوخۆییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر بانکی ناوەندی لەڕێگەی چەند نووسراوێکەوە لە وەڵامی پەرلەمانتارێک سەبارەت بە قەرزەکانی ڕایگەیاندبوو، قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق گەیشتووەتە 120 ملیار دۆلار، مەزهەر ساڵح لەمبارەیەوە بە ئاڤا وت: ئەو نووسراوانە چەندین لایەنی هەیە دەکرێت قسەی لەسەر بکرێت و نامەوێت لەم کاتەدا قسەیان لەسەر بکەم.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






