ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە شاری کەرکووک، منداڵێکی کچی تەمەن شەش ساڵان بە ناوی ڕۆژیار عوبێد، بووە قوربانیی پەلاماری دڕندانەی سەگێکی بێلانە و بە سەختی بریندار بوو.
چیرۆکی سەرەکی؛ بەپێی وتەی شایەتحاڵان، ڕۆژیار بۆ یاری کردن لەگەڵ هاوڕێکانیدا چووەتە دەرەوە، کاتێک لەپڕ سەگێک پەلاماری داوە و یەکسەر گازی لە سەری گرتووە. سەگەکە بەوەندە نەوەستاوە، بەڵکو بە گازی سەری کچەکەی بەرنەداوە و بۆ ماوەی چەند مەترێک ڕایکێشاوە و تەنانەت هەوڵیداوە بیباتە ژێر ئۆتۆمبێلێکەوە بۆ ئەوەی بیخنکێنێت.
پاشان هاوار و قیژەی منداڵەکە دراوسێکانی ئاگادار کردووەتەوە و بەپەلە بە هانایەوە چوون و لە چنگی سەگەکە ڕزگاریان کردووە.
لێدوانی فەرمی؛ عوبێد سەدیق، باوکی ڕۆژیار، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی و وتی: "سێ منداڵم هەیە، ڕۆژانە کە دەچن بۆ قوتابخانە، لە ترسی پەلاماری سەگ دەستم لەسەر دڵمە و نزا دەکەم تا بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە. بەڕاستی ژیان بەم شێوە دوودڵییە بەڕێناکرێت. داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم هەرچی زووە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە."
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا، ئەمە یەکەمجار نییە ڕووداوی لەم شێوەیە لە کەرکووک ڕوودەدات. لە ماوەی تەنها دوو ساڵی ڕابردوودا، 19 حاڵەتی پەلاماردانی سەگی بێلانە تۆمار کراون، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چوار منداڵ و برینداربوونی 15 کەسی دیکە.
لەلایەکی دیکە؛ لەبارەی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم دیاردەیە، نورجان سوعاد، سەرۆکی شێڵتەری سەگە بێلانەکان لە کەرکووک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئێستا لە پەناگەکەمان نزیکەی 600 سەگ بەخێو دەکەین. پێشتر لەسەر ئەرکی خۆمان ڕۆژانە 40 سەگمان کۆدەکردەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی نەبوونی توانای ماددییەوە، ئەو کارەمان پێ ناکرێت و تەنها پشت بەو هەڵمەتانە دەبەستین کە قایمقامیەتی ناوەندی کەرکووک ئەنجامی دەدات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





