کچێکی کورد لە قەڵادزێ داهێنانێکی کردووە و لە بەریتانیا خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی بردەوە
- هەواڵ
- 28 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
هاژە حەسەن، کچێکی گەنجی کورد خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە بواری کشتوکاڵدا، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بووە جێی سەرنج و داهێنانەکەی لە بواری بەکارهێنانەوەی پاشماوەی پەلەوەری بۆ بەرهەمهێنانی پەینی سرووشتی، خەڵاتی یەکەمی لە پێشبڕکێیەکی جیهانیدا لە وڵاتی بەریتانیا پێ بەخشرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ هاژە حەسەن، کە دانیشتووی قەزای قەڵادزێیە، پسپۆڕی خۆی لە بواری کشتوکاڵدا کردووەتە پرۆژەیەکی کارا و کارگەیەکی بۆ بەرهەمهێنانی پەینی ئەندامی دامەزراندووە. ئەم کارگەیە نەک تەنها یارمەتیی جووتیارانی ناوچەکەی داوە، بەڵکو بووەتە نموونەیەکی سەرکەوتووی پرۆژەی دۆستی ژینگە.
زانیاریی زیاتر؛ لە 23ی ئەم مانگە، خاتوو هاژە حەسەن بەشداریی لە "پێشبڕکێی ژنانی داهێنەر" لە بەریتانیا کرد. لەم پێشبڕکێیەدا کە نوێنەرانی 25 وڵاتی جیهان ئامادەی بوون، پرۆژەکەی هاژە توانیی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و خەڵاتی سەرەکیی پێشبڕکێکە مسۆگەر بکات.
لەلایەکی دیکە؛ کارگەکەی خاتوو هاژە ساڵانە نزیکەی نۆ هەزار دەبە پەینی شل و 15 تەن پەینی وشک بەرهەم دەهێنێت، کە سوودێکی زۆری بۆ کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە هەبووە. یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە گرنگەکانی ئەم کارگەیە ئەوەیە کە بە تەواوی دۆستی ژینگەیە و هیچ جۆرە پاشماوەیەکی زیانبەخشی نییە، ئەمەش وای کردووە پرۆژەکەی لەسەر ئاستی جیهان بایەخی پێ بدرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





