حەماس: پابەندین بە ئاگربەست و پەیوەندیمان بە هێرشی ڕەفحەوە نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 تشرینی یەکەم

چەکدارێکی بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس ڕەتی دەکاتەوە دەستی لە شکاندنی ئاگربەستی غەززەدا هەبێت و ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دوو هەفتە لە وەستانی شەڕ، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردەوە، ئەمەش دوای کوژرانی ئەفسەر و سەربازێک و برینداربوونی سەربازێکی دیکەی لە ڕەفح لە باشووری کەرتی غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیێنراوێکدا دووپاتی کردەوە کە "هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوی تەقەکردنەکەی ڕەفحەوە نییە و جەخت لە پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکاتەوە." حەماس ئاماژەی بەوەشدا، بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی کەرتی غەززە، پێشێلکارییەکی ڕوونی ڕێککەوتنی ئاگربەستە کە لە شاری شەرم شێخ بە سەرپەرشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، واژۆ کرا.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: حەماس ئاماژەی بەوەدا "ئەم هێرشە بەردەوامیی پێشێلکارییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووە، لەوانەش هێرشەکان کە بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵک و بەردەوامبوونی داخستنی دەروازەی ڕەفح، ئەمەش دووپاتی دەکاتەوە کە سوورن لەسەر پێشێلکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی.
داواکاریی فەرمی: حەماس داوای لە نێوەنگیرانی گەرەنتیی ڕێککەوتنەکە کرد "دەستبەجێ هەنگاو بنێن بۆ گوشار خستنە سەر ئیسرائیل و ڕاگرتنی هەڵکشانی دڕندانەی دژی هاووڵاتیانی سڤیل لە کەرتی غەززە و ڕاگرتنی پێشێلکارییە ترسناکەکانی بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست و ناچارکردنی بە پابەندبوون بە هەموو بڕگەکانی.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێوارەی سێشەممە چەند تەقینەوەیەک غەززەی هەژاند، دوای ئەوەی بنیامین نەتەنیاهۆ لە کۆتایی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا، سوپای وڵاتەکەی ڕاسپارد دەستبەجێ "هێرشی بەهێز" لە کەرتی غەززە ئەنجام بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






